تەپۆڵێکم هەیە پێنج کانی هەیە، دووی دەتاڵن، دووی دەسوێرن، ئەوی دەدی شیرینە.
مەبەست لە سەری مرۆڤە، تەپۆڵێکم هەیە (تەپۆڵ: مەبەست لە گرد یان بەرزییە) واتە: سەری مرۆڤ کە بە تەپۆڵکە چووێنراوە، پێنج کانی هەیە، واتە: پێنج دەرچەی جیاوازی هەیە، دووی دەتاڵن، مەبەست لە دوو کونی گوێچکەیە، دووی دەسوێرن، مەبەست لە دوو کونی فرمێسکی چاوە، ئەوی دەدی شیرینە، مەبەست لە دەمە. وەڵام (سەر) .[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 225