ناونیشانی بابەت: دەکرێ سووریا ببێتە ڕێرەوێکى ستراتیجى؟
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
وڵاتى سووریا لە ڕووى سامانى نەوت و غازەوە زۆر دەوڵەمەند نییە، سەرەراى کەمى ئەو سامانە حکومەتى سووریا زۆر بایەخى پێداوەو توانیوێتى دەستى چەندین کۆمپانیاى بیانى ڕابکێشرێتە کارکردن لە ناوخۆى وڵاتدا کە کۆمپانیاى بەناوبانگى شێل یەکێکە لەوانە. سووریا توانیویەتى بگاتە ئەو ئاستەى نەوت هەناردە بکاتە دەرەوەو ڕێژەکەشى دەگاتە چەند سەد هەزار بەرمیلێک لەرۆژێکدا.
پێش ئەوەى ڕاپەرین و شۆڕشى گەلى سووریا دەست پێبکات کۆمپانیا بیانى یەکان پێشبینى ئاییندەیەکى گەشیان بۆ سووریا دەکردو لەو بروایەدابوون سووریا هەر بە دۆزینەوەى کێڵگەى نەوتى نوێوە ناوەستێت بەڵکوو هەڵکەوتە جوگرافیەکەى زۆر جیاوازەو دەکرێت ببێتە ڕێرەوێکى نێودەوڵەتى زیندوو بۆ گواستنەوەى غاز لەنێوان هەردوو کیشوەرى ئاسیاو ئەوروپا کە ئەمەش دەبێتە داهاتێکى چاک بۆ ئەو وڵاتە ئەویش لە ئەنجامى بەکارهێنانى خاکەکەى و ڕاکێشانى لوولەى گواستنەوەى غاز لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا، ئەوەى زیاتر پاڵ بە سووریاوە دەنێت تا ئەم پێگە گرنگە وەربگرێت:-
1- نەبوونى هیچ کەناڵێکى گواستنەوەى غاز لە ناوچەى کەنداوەوە بۆ ئەوروپا . هەروەها لەنێوان وڵاتانى باکوورى ئەفریقیاو ئەوروپاش کەناڵى لەو چەشنە لە ئارادانیە، کە ئەمەش وا دەکات پێویستى یان بە سووریا بێت تا جێگاى خۆى لە سەر نەخشەى ترانزێتى غاز وەربگرێت.
2- پێویستى ڕۆژانەى سووریا بۆ غازى سرووشتى و ئەو پرۆژانەى بە نیازە لە ئاییندەدا ئەنجامى بدات فاکتەرێکى ترەو هانى حکومەتى سووریا دەدات زیاتر کار لەسەر ئەوە بکات هێڵکى غاز بە سووریادا ڕووەو ئەوروپا بروات . بەرهەمى ناوخۆى سووریا لە غازى سرووشتى کەمەو لە ماوەى ساڵى 2008دا تەنیا 5،5 ملیار مەتر سێجاى خستووەتە بازارەوەکە چى سعودیە 80،4ملیار مەتر سێ جا جەزائر 86،5مەتر سێ جا، قەتەر76،9مەتر سێ جاى هەناردە کردووە . ئەوەى زیاتر هانى سووریا ئەدات ئەو هەنگاوە بهاوێت زیادبوونى بە کارهێنانى غازە لە بوارى کەرتەکانى خزمەتگوزارى و کارەباو پیشەسازى . بۆ دەستە بە ڕکردنى ئەم پێویستیەش تەنیا پەلەکردنە لە کردنى سووریا بەرێرەوێکى ستراتیجى بۆ غاز کە ئەو کات لە بازرگانى وزەى جیهانى دا حیسابى بۆ دەکرێت.
بەڵام لێرەدا خاڵێکى گرنگ هەیە ئەویش ئەو سزا ئابوورى یە نێودەوڵەتى یە یە کە خراوەتە سەرى لە ئەنجامی سیاسەتى دیکتاتۆرى و سەر کوتکە ڕانەیانەوە، هەر بۆیە ئەم خەوەى حکومەتى سووریا لەم هەلەو مەرجەى ئێستادا زۆر ئاستەمەو هەتا ئەو کاتەى بنەماڵەى ئەسەد لەسەر تەخت بێت بەدى هێنانى ئەو خەونە نایەتەدى. [1]