گەرم و نەرم و ورگنە
پڕ لە گللیرەی هەرزنە
بە پێستەوە بۆ خواردنە
مەبەست لە گیپەیە، (گیپە خواردنێکی کەلەپووری زستانەی کوردییە) گەرم و نەرم و ورگنە، وەسفی گیپە ئەکات، پڕ لە گللێرەی هەرزنە، (گلێرە: تەرزەی ورد. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: ناو گیپە جگە لە برنج، گوێز و بادام و گشمیشی تێدایە کە بە تەرزەی وردی چواندووە، بە پێستەوە بۆ خواردنە، واتە: گیپە دەر و ناوی دەخورێ. وەڵام (گیپە) .[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 238