- دەبێت #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئامادەبن تۆمەتبارانی تیرۆرکردنی عەقید ھاوکار جاف ڕادەستی دادگا بکەن.
- تاوان لە پێش چاو دونیا لە #ھەولێر# ڕوویدا.
- ناکرێت یەکێک تیرۆر بکرێت، بە بەرچاوی دونیا بسوتێندرێت، تاوانبار ڕادەست نەکەیت.
- مەعقولە تاوانبارەکە بدۆزرێتەوە نەدرێتە دادگا؟
- نابێت ڕێگە لە یاسا بگیرێت کە کاری خۆی نەکات.
- با خەڵکی بێ لایەن و دادگا بێ لایەنانە لەسەر کەیسی ھاوکار جاف کاربکات، بەڵگەکان دەخرێنە ڕوو، ئەنجامەکەی چی بوو دەبێت ھەموومان قەبوڵی بکەین.
- نابێت ڕێکەوتنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی لەسەر ئەوەبێت کە تیرۆرکردنی ھاوکار جاف بشاردرێتەوە و دابخرێت.
- ئەگەر تۆمەتباران بێ تاوانن با یەکێتی تۆمەتباران ڕادەستی دادگا بکەن.
- داخستنی کەیسی ھاوکار جاف مەحاڵە و پارتی ئەو مەرجە قەبوڵ ناکات.
- ئەو ھەرایەی یەکێتی بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی تیرۆری ھاوکار جاف و موراد کانی کوردەییە.
- داوای لامەرکەزیان کرد لامەرکەزیان پێدرا، داوای سەربەخۆ بوونی داراییان کرد، داھاتیان دیار نییە.
- دەتوانن ئێوە خۆتان چاودێر بن بزانن #دھۆک# و ھەولێر چ جیاوازیان ھەیە لەگەڵ #سلێمانی#.
- دۆخی سلێمانی بەھۆی یەکێتییەوە خراپە.
- ئازادی لە سلێمانی نییە، ئەوەی کاری باش ناکات و کاری خراپ دەکات دەستە ئارداویەکەی خۆی بەشانی کەسانی تر دەسڕێت. [1]