دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد
بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم.
عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی و بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکرد.
لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!