ئەمڕۆ شەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2022، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کچێک لە ناوچەی #هوانە#ی شاری #سلێمانی# بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، (پەلاماردانی بە کۆمەڵ بۆ سەر کچێکی گەنج، لە کاتێکدا دەبوایە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی زایینی کۆببوونایەوە، جێگەی شەرمەزارییە، هیچ بیانوویەکی بۆ نییە و بەهیچ شێوەیەکیش قبوڵکراو نییە).
هەروەها سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، (لەگەڵ هەردوو وەزیری ناوخۆ و دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەم کردووە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە و ڕووداوە و بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی دەستیان لەو تاوانە هەبووه). [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 456
Scrivi il tuo commento su questo articolo!