یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێڕاق بۆ ئەمساڵ 2023 دراوەتە دەست لیژنەیەک، کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێکهێنراوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لیژنەکە لە یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دارایی و چەند وەزیرێکی تری حکومەتی ئێڕاق پێکهێنراوە، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێڕاق دەستپێکردووە.
ئەو لیژنەیە ئێستا بەدوای میکانیزمێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ناچار بکەن، تەواوی داهاتە نەوتی و نا نەوتییەکانی ڕادەستی حکومەتی ئێڕاق بکات، دواتریش پشکی #هەولێر# لە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 دیاری بکەن.
لیژنەکە دەستیان بە کۆبوونەوەش لەگەڵ لیژنە وەزارییەکانی حکومەتی هەرێم کردووە، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو میکانیزمە بگەنە ئەنجام و دواتر ڕێککەوتنی هەولێر و #بەغدا# لەو بارەوە واژوو بکەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 581
Scrivi il tuo commento su questo articolo!