قائیمقامی #چەمچەماڵ# ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئەو هاووڵاتییەمان کرد کە ماڵەکەی سوتا و سەرجەم پارە سووتاوەکانی بۆ دەگۆڕدرێت بەپارەی نوێ.
ڕمک ڕەمەزان، قائیمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئەو هاووڵاتییەمان کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵەکەی و بڕێک پارەی سوتا و سەرجەم پارە سووتاوەکانی لە ڕێی بانکی هەرێمەوە بۆ نوێ دەکرێتەوە.
هاوکات ڕەمەزان حسێن حەسەن، ئەو هاووڵاتییەی ماڵەکەی سوتا دەڵێت: دەست خۆشی لە قوباد تاڵەبانی دەکەم و ئەو پارەیەم بۆ خانوو کڕین دانابوو ئێستا لە کرێچییام کە ئەو ڕووداوەم بەسەرهات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 478
Scrivi il tuo commento su questo articolo!