سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت تا ئێستا 150 بەرهەم گەیشتووە بەو ئاستەی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %50 پڕبکاتەوە.
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم ڕایگەیاند لە ساڵی 2022 ڕێژەی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدا بووە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
مستەفا عەبدولڕەحمان گوتیشی بەپێی ئامارەکان، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل 120 مۆڵەتی هەناردەکردنی هەبووە، دەروازەی #حاجی ئۆمەران# 18 مۆڵەت و دەروازەی #باشماخ# 22 مۆڵەتی هەناردەکردنیان دەکردووە. لە ڕێگای فڕۆکەخانەی #هەولێر#یش 5 مۆڵەتی هەناردەکردن هەبووە کە کۆی گشتی مۆڵەتی هەناردەکردن 298 مۆڵەت بووە بۆ ساڵی 2022.
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران، ڕوونیکردەوە لە ڕووی کشتوکاڵییەوە ڕێژەیەکی باشی هەنار و ڕوبەهەنار و هەنجیر و ترێ هەناردەی وڵاتانی ئەوروپی و کەنداو کراوە. ئەمە جگە لە نانی تیری و ئاوی سلێمانی کە ڕەوانەی وڵاتی بەریتانیا دەکرێت.
بەپێی وتەی مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران، هەر بەرهەمێک لە %25ی پێداوستی ناوخۆ پڕبکاتەوە هاوردەکردنی بەرهەمی هاوشێوەی بەهای گومرکی و باجی زیاتری دەخرێتەسەر تا بەرهەمە ناوخۆییەکە بەردەوام بێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 462
Scrivi il tuo commento su questo articolo!