یەکەمین ژووان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو کەسە بەلای خۆتدا ڕابکێشیت کە خۆشتدەوێت، هەر بۆیە گرنگە بزانیت چۆن ڕەفتار دەکەیت و لەبارەی چییەوە دەدوێیت.
هەندێک بابەت هەیە کە خانمان ڕقیان لێدەبێتەوە لەبارەیەوە بدوێن لە یەکەمین ژوواندا، هەر بۆیە دوربکەوەرەوە لێی.
1-خواردن و کاری ناوماڵ
قسەکردن دەربارەی ئەمە بەو شێوەیە دەردەکەوێت کە تۆ ئەو خانمەت تەنیا بۆ کارەکانی ناوماڵ بوێت و گرنگی بە خۆی نەدەیت.
2-دەربارەی کارەکانی و مووچەی خانمەکە
پێویست نییە بدوێیت دەربارەی ئەوەی کە بۆچی ئەو کارە دەکات یان مووچەکەی چەندە، چونکە لێتدووردەکەوێتەوە.
3-زۆر وەسفکردنی خۆت
هەمیشە خانمان سەرنجی کردارەکان دەدەن، هەر بۆیە هەوڵبدە لەبری ئەوەی بە وشە وەسفی خۆت بکەیت، بە کردار بۆی بسەلمێنە.
4-باسکردنی هاوسەرگیری بە نەرێنی
ڕەنگە قسەکردن دەربارەی ئەمە وا لە بەرانبەرەکەت بکات بە شێوەیەک تێبگات کە تۆ ناتەوێت هاوسەرگیری بکەیت یان لە ژیانی هاوسەرگیری سەرکەوتوونابیت.
5-ڕەخنەگرتن لە بەرانبەرەکەت
پێویست نییە لە سەرەتاوە ڕەخنەی لێبگریت و هەوڵبدەیت ئازادییەکانی سنووردار بکەیت، یان هەوڵبدەیت بیگۆڕیت و وەکوو خۆی قبووڵی نەکەیت. [1]