ناونیشانی پەڕتووک: ژیان لە سایەی کۆمپانیاکاندا
ناوی نووسەر: نوام چۆمسکی
ناوی وەرگێڕ: سەنگەر حەسەن نەجم
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەڕتووکە، کۆکراوەی چەند چاوپێکەوتنێکی گرنگە لەگەڵ پڕۆفیسۆر نوام چۆمسکی.
گرنگ؛ چونکە لە چەند بابەتێکی هەستیار دەدوێت. لەوانەش فرۆشتن و ڕادەستکردنی جومگە سەرەکی و گرنگەکانی خزمەتگوزاری بە کەرتی تایبەت. بۆ نموونە، ئاو، کارەبا و تەندرووستی و...هتد، بۆ ئەمەش وتە بەناوبانگەکەی ڕۆناڵد ڕێگان دەهێنێتەوە کاتێک وتی: حکومەت کێشە گەورەکەیە! هەروەها هەریەک لە پرسەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پۆست کۆڕۆنا، ژیان لە سایەی کۆمپانیا زەبەلاحەکان، گەرمبوونی زەوی و چەندان بابەتی تریش تاوتوێ کراون. لە کۆتایی پەڕتووکەکەشدا هەڵبژاردەیەک لە وتەکانی چۆمسکی-مان بۆ هێناونەتەوە و کردوومانە بە پاشکۆیەکی گرنگ.
لە هەر تەوەرەیەکی ئەم پەڕتووکە، خوێنەر بەردەوام چاوی دەکەوێتە سەر ڕووخسار و ناوەرۆکی ناشرین و قێزەونی نیۆلیبڕالیزم و چۆمکسی بەردەوام هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتەی داوە. بۆ ئەمەش وەک عادەتی هەمیشەیی پەنای بردۆتە بەر هێنانەوەی چەندین بەڵگەی حاشاهەڵنەگر. [1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 472
Scrivi il tuo commento su questo articolo!