Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!

Search Options

Ricerca Avanzata      Keyboard

Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto

 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,864
Immagini 106,275
Libri 19,333
File correlati 97,324
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
پرسی سەربەخۆیی.. ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان (مادەی140) لە دیدی یاساییەوە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڤالا فەرید

ڤالا فەرید
#ڤالا فەرید#

ئێراق لە دوای ڕزگارکردنی لە دەستی دیکتاتۆری بەعسی و بوونیادنانی دەوڵەت و دەستوورێکی نوێ لەسەر بنەمای سیستمی فیدڕاڵی بە هاوکاریی کورد، نەک هەر لەم دەوڵەتەدا هاوبەشیی کورد و مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراوە، بگرە زۆر بە زەقی دژایەتی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و هەوڵ دراوە قەیرانی جۆراوجۆری بەسەردا بسەپێنن، تا ئەو ڕاددەیەی کە بودجەی کوردستان لە سەردەمی نوری مالیکیەوە هەتا ئێستا بڕاوە، ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ هێرشی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ سەر کوردستان و هاتنی بە لێشاوی نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی شەڕ بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە لە دۆخێکی وادا سەرکردایەتی کورد لەم بەشەی کوردستاندا، گەیشتنە ئەو کۆدەنگییەی کە پێویستە بە گشتپرسییەک بۆ ئیرادەی گەل بگەڕێینەوە و پرسی سەربەخۆیی بخەنە بەر دەنگی هاووڵاتیان، بێگومان ئەوەش وەرچەرخانێکی مێژووییە و ئەنجامدانی (ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی) دەتوانێ کورد لە ئێراقی گیرۆدەی شەڕی مەزهەبی دووربخاتەوە. لە ئێستاشدا هاوکێشە سیاسی و یاسایی و دەستوورییەکان بە تەواوی لە بەرژەوەندیی کوردستانە و پێویستە یاساو پرسی سەربەخۆیی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها یاسا و پرسی ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان تاوتوێ بکەین کە بەمجۆرە دەیخەینەڕوو:
خاڵی یەکەم:

یاساو پرسی سەربەخۆیی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی:
باس لە دیباجەی دەستوری ئێراق ناکەم کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لەمافی چارەی خۆنووسین دەکات. ڕەنگە پێمان بڵێن: دیباجە سیفەتی ئیلزامی نییە! کە لە ڕاستیدا سیفەتی ئیلزامی هەیە، بەڵام فۆکس دەخەمە سەر مادەی (8) لە دەستووری ئێراق کە ئاماژە بە (پابەندبوونی دەوڵەتی ئێراق بە ئیلتیزامە نێودەوڵەتییەکان دەکات) . یەکەمین ئیلتیزامی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە ئەستۆی ئێراق، بریتییە لە داننان بە مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلانی وڵاتەکەی، ئەویش بەپێی ماددەی (1) لە هەردوو پەیماننامەی نێودەوڵەتی ساڵی1966 کە تایبەتن بە مافەکانی مەدەنی و سیاسی (ICCPR) ، ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری (ICESCR) کە ئێراق موسادەقەی کردوون لە ساڵی 1970، هەروەها ماددەی (1) و ماددەی (55) لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئێراق ئەندامە تێیدا، ئەمە جگە لەوەی کە ماددەی (56) لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ئەندامی ناچاردەکات بە پابەندبوون بە مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلانی سنووری وڵاتەکەیان. بۆیە دەڵێین: ئەم مافە لە ئێراق مافێکی دەستوورییە و سیفەتی ئیلزامیی هەیە بۆ دەسەڵاتی مەرکەزی لە ئێراق.

زیاتر ورد دەبینەوە بۆ ناو یاسا ئێراقییەکان کە مەبەست یاسای ئاساییە (القانون العادی) ماددەی (1) لە هەردوو پەیماننامەی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1966 کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، جەخت لەسەرمافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلان دەکەن لە سنووری ئەو وڵاتانەی کە ئەندامن لە پەیماننامەکە، ئێراقیش وەکوو دەوڵەتێکی ئەندام لە پەیماننامەکە ئەم مافەی بە یاسا کردووە بە جۆرێک دوای ئەوەی موسادەقەی دەکات، دەیکات بە یاسا کە ژمارەکەی (193) ساڵی (1970) لە وەقائعی ئێراقی ژمارە (1927) لە 7/10/1970 بڵاوکراوەتەوە، ئەو مافە لە دەوڵەتی ئێراق بووە بە مافێکی یاسایی و سیفەتی ئیلزامیی وەرگرتووە، بە شێوەیەک کە حکومەتی ئێراق ناچاردەکات، ڕێز لە ئیرادەی گەلانی سنووری وڵاتەکەی بگرێت، کاتێک کە بڕیاری سەربەخۆیی دەدەن.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی: یاسای نێودەوڵەتی هەلوێستی ڕوونە لەسەر مافی چارەی خۆنووسین بە شێوەیەک کە بەپێی ماددەی (53) لە پەیماننامەی ڤیەننا ساڵی 1969 ئەو مافە بووە بە ڕێسایەکی ئەمرپێدەر (القواعد الامرە) بە شێوەیەک کە سەرپێچیکردنی بەرپرسیاریەتی بەدوادا دێت.

بەم شێوەیە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کوردستان پشت ئەستوورە بە یاسا لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی.
خاڵی دووەم:
یاسا وپرسی ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان:
بێگومان دوای ئازادکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ماددەی 140 لە دەستووری ئێراقی کەوتە بواری جێبەجێکردن، واتە هەنگاوی یەکەم جێبەجێ کرا کە ئاساییکردنەوە بوو (تطبیع) ئەم هەنگاوە پێویستە هەنگاوی دووەم بە دوای خۆیدا بێنێت کە ڕاپرسی (الاستفتاء) یە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی دەستووری بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەشداربن.
لێرەدا چەند پرسیارێک دێتەپێشەوە، ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ماددەی (140) جێبەجێ بکات؟ ئایا جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لە تایبەتمەندی (اختصاص) حکومەتی فیدڕاڵدا نییە؟

لە وەڵامدا دەڵێین: دەستووری ئێراقی لە ماددەی (140) باس لە (التزام) دەکات، نەک (اختصاص) و دەڵێت: حکومەتی ئێراق ئیلیتزامی ئاساییکردنەوە و ڕاپرسی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێویستە جێبەجێی بکات. ناڵێت (اختصاص) ی حکومەتی ئێراقە، بەڵکوو دەڵێت: ئیلتیزامە لەسەری.. ئەگەر بیگوتبایە (اختصاص) ی حکومەتی ئێراقە، بێگومان حکومەتی هەرێم نەیدەتوانی کارەکە ئەنجام بدات، چونکە دەبوو بە کارێکی نادەستووری، کە ئیلتیزامیش هەبێت، دوو لایەن دەبن، لایەنی یەکەم: جێبەجێکردنی ئیلتیزامەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، لایەنی دووەم: جێبەجێکردنی ئیلتیزامەکە لە بەرژەوەندیدایەو کە خاوەنی ئیلتیزام لە کاتی خۆیدا ئیلتیزامەکەی جێبەجێ نەکرد، ڕێساکان ماف دەدەن بە خاوەن بەرژەوەندی کە خۆی ئیلتیزامەکە جێبەجێبکات و تێچووی جێبەجێکردنی ئیلتیزامەکەش لە خاوەن ئیلتیزام وەربگرێتەوە.
بۆیە دەڵێین: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ماددەی (140) لە دەستووری ئێراقی مافی جێبەجێکردنی ماددەکەی هەیە، هەروەها مافی ئەوەشی هەیە کە داوای تێچووی جێبەجێکردنی ماددەی ناوبراویش لە حکومەتی ئێراقی بکاتەوە.
بەم شێوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە دەستوور، دەتوانێت ڕاپرسی لە ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان ئەنجام بدات. هەروەها بەپێی بڕگەی یەکەم لە ماددەی دووەم لەیاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و ڕاپرسی، کۆمسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستانی ئێراق ئەنجام بدات بە شێوەیەکی گشتی، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا دەڵێین: هیچ بۆشاییەکی یاسایی نییە بۆ پرسی ئەنجامدانی ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان، ئەوەش پرسێکە پشت ئەستوورە بە دەستوور و یاسا، بەدوای ئەواندا پرسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ پرسێکە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پشت ئەستوورە بە یاسا. *

لە کۆتاییدا دەڵێین: هیچ بۆشاییەکی یاسایی نییە بۆ پرسی ئەنجامدانی ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان، ئەوەش پرسێکە پشت ئەستوورە بە دەستوور و یاسا، بەدوای ئەواندا پرسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ پرسێکە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پشت ئەستوورە بە یاسا.

پ.ی.د. پرسی سەربەخۆیی..
ناوچە کوردستانییە ئازادکراوەکان (مادەی140) لە دیدی یاساییەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 738
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
Articoli collegati: 13
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 21-06-2017 (7 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Legale
Partito: ISIS
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 07-01-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 18-01-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 18-01-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 738
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,864
Immagini 106,275
Libri 19,333
File correlati 97,324
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.359 secondo (s)!