ژیانی هاوسەرگیری ئەوکاتە سەرکەوتووە کە هەردوولا بتوانن لەیەکتری تێبگەن و خۆشەویستی و ڕێز لەنێوانیان هەبێت، ڕەنگە کاتێک گرفتێک لەنێوانیان ڕودەدات کار بگاتە ئەوەی بڕیاری جیابوونەوە بدەن بێ ئەوەی هۆکارەکەیان شایەنی ئەوە بێت، ئەمەش پەشیمانیان دەکاتەوە لە داهاتودا.
$باشترە لەبەر ئەم هۆکارانە هەرگیز هاوسەرەکەت جێنەھێڵیت و لێی جیانەبیتەوە$
1- کاتێک هاوسەرەکەت گرفتی منداڵبوونی هەیە یان ناتوانێت منداڵی هەبێت، تۆ لە کۆتاییدا ئەوت وەکوو خودی خۆی ویستوە نەک بەهۆی منداڵەوە.
2- کاتێک هاوسەرەکەت پارەی نییە یان ڕووبەڕووی گرفتێکی گەورەیی دارایی دەبێتەوە.
3- ئەو کاتەی هاوسەرەکەت نەخۆشە یان تووشی هەر گرفتێکی تەندرووستی دەبێتەوە.
4- کاتێک ڕەفتارێکی هاوسەرەکەت بە دڵی تۆ نییە، لەبری ئەوە هەوڵبدە یارمەتیبدەیت ڕەفتارەکەی چاک بکاتەوە.
5- ئەو کاتەی هاوسەرەکەت وەکوو جاران خۆشەویستیت بۆ دەرناخات، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی سەرقاڵی یان نیگەرانی بێت لە بابەتێک. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 426
Scrivi il tuo commento su questo articolo!