بۆ زۆرینەمان لە وەرزی زستاندا تووشی هەڵامەت و قورگ ئێشە و ئەنفلۆنزا دەبین و ئەمەش بێزارکەرە، بەڵام زانایان بۆیان دەرکەوتووە هەندێک لە خواردنەوە گەرمەکان یارمەتیدەرن بۆ بەرزبوونەوەی سیستمی بەرگری جەستە، دژی ڤایرۆس و بەکتریا.
$دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم خواردنەوانە بە ئاسانی بەسەر نەخۆشییدا زاڵ بیت$
1- $سوپی مریشک$
ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و زیادبوونی سیستمی بەرگری جەستە.
2- $چای جاترە (زەعتەر)$
بە گشتی بۆ تەندرووستی سوودی هەیە، کۆکە ناهێڵێت و یارمەتی چاکبوونەوەی هەڵامەت دەدات.
3- $چای زەردەچەوە$
لە کۆندا چینی و هندییەکان وەکوو چارەسەر بەکاریان دەهێنا، چەندین سوودی گرنگی هەیە، دژە ئۆکسانە و هەوکردن ناهێڵێت، دژە شێرپەنجەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
4- $چای ئێکنەیشا (گوڵەقوچە)$
لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە گوڵە کەمێک دەگمەنە و لە باکووری ئەمریکادا هەیە، بەڵام سوودی زۆری هەیە، خواردنەوەی بە شێوەی چا ڕێگری دەکات لە تووشبوونت بە سەرمابوون، ئەنفلۆنزا و هەڵامەت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 473
Scrivi il tuo commento su questo articolo!