کاتێک دەڕۆیت بۆ گۆشتفڕۆشییەک، چەندین گۆشتی جۆراوجۆر دەبینیت، ڕەنگە ئەزموونی زۆرت نەبێت یان بەهۆی گۆشتفڕۆشەکە بیەوێت گۆشتەکەی نوێ و جوان دەربخات، بەڵام بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت گۆشتێکی فرێش و بێ فێڵ بکڕیت.
1- بۆنی بکە، چونکە ئەمە خێراترین ڕێگەیە بۆئەوەی بتوانیت گۆشتێکی خراپبوو لە گۆشتێکی فرێش جیابکەیتەوە.
2- دەستی لێبدە، هەندێک کات گۆشتی خراپبوو دەست دەگرێت، بەڵام وریابە دەکرێت گۆشتفڕۆشەکە بە شتنەوەی گۆشتەکە وابکات گۆشتەکەی دەست نەگرێت، لەو کاتەدا کەمێک فشار لە گۆشتەکە بکە و بۆت دەردەکەوێت خراپ بوو بێت یان نا.
3- سەرنجی ڕەنگەکەی بدە، کاتێک گۆشت خراپ دەبێت، ڕەنگەکەی تۆخ و تاریک دەبێت، بە پێچەوانەی ئەوکاتەی کە تازەیە، ڕەنگەکەی ئاڵ و گەشە.
4- تەماشای ڕەنگی چەورییەکەی بکە، لە کاتی ئاساییدا ڕەنگەکەی زەردێکی کاڵە، بەڵام کاتێک تێکدەچێت و خراپ دەبێت، ڕەنگەکەی تۆخ دەبێتەوە و بەلای پرتەقاڵیدا دەچێت.
5- تەماشای بکە بزانە هیچ پەڵەیەکی پێوە نییە، ئەگەر هەستت کرد پەڵەی ڕەساسی یان سپی پێوەیە، بە زوویی لێی دووربکەوەرەوە، چونکە ئەوە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر نەخۆشکەوتنی ئاژەڵەکە و خراپبوونی گۆشتەکەی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 582
Scrivi il tuo commento su questo articolo!