بڕۆی پڕ لەم ساڵانەی کۆتاییدا باویەتی، خانمان بەرکار بەدوای ئاوێتە یان زەیتێکی سرووشتی دەگەڕێن بۆئەوەی برۆیان پڕتر بکەن.
$بەم پێکهاتانە دەتوانیت ببیت بە خاوەنی برۆیەکی پڕ لە ماوەیەکی کەمدا$
1- $هێلکە$
زەردێنەی هێلکە زۆر بەسوودە بۆ برۆ، یارمەتی ڕواندنەوەی تاڵەکانی برۆ دەدات، دەتوانیت زەردێنەی هێلکە بدەیت لە برۆت بۆماوەی 20 خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.
2- $ئالۆڤێرا$
جێڵی ناو گەڵایەکی ئالۆڤێرا دەربکە و بیدە لە برۆت، پاشان مەساجی پێبکە و جێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە، یارمەتی گەشەکردنی تاڵەکانی دەدات.
3- $ئاوی پیاز$
هەندێک ئاوی پیاز بهێنە و بە لۆکە بیدە لە برۆت، بەتایبەتی ڕەگی تاڵەکان، ئەم ڕێگەیە یارمەتی پڕبوونی برۆت دەدات.
4- $سیر$
سیرەکە ورد بکە و لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵی بکە، هەفتەی جارێک یان دووجار بۆ برۆت بەکاریبهێنە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 450
Scrivi il tuo commento su questo articolo!