Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 523,577
Immagini 105,918
Libri 19,729
File correlati 98,877
Video 1,420
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
کانزای خاوی ئاسن لە هەرێمی کوردستان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دکتۆر بێوار خەنسی*

ئاسن لە سرووشتدا لە شێوەی خاوو لە چەند جۆرێکدا هەیە، دیارترینیان (#کانزا#ی میگناتیت، هیماتیت، جیوسایت، لیمونایت، سیدرایت، بایرایت) کانزای خاوی ئاسن کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، ئەم ڕێژە ئاسنانەیان بە ڕیزبەندیی تێدایە ( 72%، 69%، 62%، 62%، 48% و 46%) .
جیۆلۆجیی بوونی کانزای خاوی ئاسن لە جیهان و هەرێمی کوردستاندا:
کانزای خاوی ئاسن بە شێوەیەکی زۆر لە بەردە نیشتەنییەکاندا بەر لە چاخی پێش کامبری هەبووە، ئەم کانزا خاوانە هەر لەو بەردە نیشتەنییانەشدا هەن کە لە چاخی (بالیۆزۆی و میزۆزۆی) نیشتوونە، وێڕای هەندێکیان بە بەردەئاگرینەکانەوە نووساون کە زۆرجار لە ناوچەکانی گۆڕانکاریی میتامۆرفزمیدا نزیکن لە بەردە میتامۆرفزم – بەردە گۆڕاوەکان) .
کانزای خاوی ئاسن لە هەرێمی کوردستاندا:
کانزای خاوی ئاسن بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا لە (بەردە نیشتەنییەکان، ناوچەکانی گۆڕانکاریی میتامۆرفزمیداو بەردە گۆڕاوەکان و ناوچە مکاماتییەکان- ئاگریندا) هەیە کە بە ناوچەکانی چالاکیی تەکتۆنیی جیۆلۆجی و ناوچە کشاوەکان ناسراون. کانزای خاوی ئاسن لە هەرێمی کوردستاندا لە ناوچەی کشاو- ناوچەی لێژدا هەیە کە بەردەئاگر و بەردە گۆڕاوەکانی تێدایە یان لە ناوچەی تێکەڵبوونی ناوچەی کشاوو ناوچەی پێچی بەرز لە باکوور. زۆربەی کانزای خاو لەنێو پێکهاتەو چینەکاندا هەن کە شوێنەواری هەندێکیان لەسەر زەوی دەردەکەوێت، بەتایبەتیش لە چینەکانی سەرەوەی پێکهاتە چەماوەکانی جیۆلۆجی (زنجیرە چیا بەرزەکان) ، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کانزای ئاسن لە پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک و سلێمانیدا هەیە. کانزای خاوی ئاسن لە پارێزگای دهۆک: گوندی بناڤێ.
گوندی بناڤێ بە 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی ئامێدی-یەوە و بە 6 کیلۆمەتریش لە شارەدێی کانی ماسی-یەوە دوورە، کانزای خاوی ئاسن لە سنووری پێچی چیاکاندا هەیە کە ڕووبەڕووی چینەکانی چاخی میزۆزۆی لەسەر زەوی دەبێتەوە، کانزای خاوی ئاسن لە چینەکانی چاخی جۆراسی و چاخی تەباشیری هەیە و لە بەردە ئاگرییە زەردو سەوزەکاندا دەردەکەوێت کە جۆرەکانی (هیماتیت و لیمونایت و جیوسایت) یان تێدایە. ڕێژەی کانزای خاوی هیماتایت بە (17-26%) ی قەبارەی چینەکانی بەرد مەزەندە دەکرێت، درێژیی پێکهاتەکانی کە کانزای خاوی ئاسنی تێدایە بە 2.2 کیلۆمەتر مەزەندە دەکرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕووبەرەی کە ئەو کانزا خاوەی ئاسنی تێدایە قەبارەی یەدەگی ئاسن لە گوندی بناڤێ بە نزیکەی (15-20 ملیۆن تەن) مەزەندە دەکرێت کە بەهای ئابووری لە ئێستادا بە (5.250- 700) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
وا چاوەڕوان دەکرێت کە قەبارەی یەدەگی کانزای خاوی ئاسن لە گوندی بناڤێ زیاد بکات دوای ئەنجامدانی دیراسەیەکی جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆکیمیایی کە بە هۆیەوە ڕووبەری پێکهاتەی چینەکانی درێژبووەوەی ژێر زەوی دیاردەکرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەمەشدا ڕێژەی کانزای خاوی ئاسن لەو چینە پێکهاتانەدا دەستنیشان دەکرێت و چاکترین شوێنیش دیاردەکرێت تاکو ببێتە کوڵخانی ئاسن و دواتر لە ئابووریدا سوودی لێوەربگیرێت.
کانزای خاوی ئاسن لەسەرگوێزی
کانزا لەسەرگوێزی لە پێکهاتەی کوراسیندا هەیە کە لە چاخی ترباسی پەیدا بووە، ئەم پێکهاتەیە کانزای بارایتی لەگەڵ زەنک وقوڕقوشم لەخۆدەگرێت، کانزای بایرایت لەسەر زەوی بەئاسن بووە و بۆتە کانزای جیوسایت و لیمونادیت، کانزای خاوی ئاسن لە شێوەی گرێی نیشتووو لە پێکهاتەی کوراشیندا دەردەکەوێت، بۆیە ئەو گرێیانە بە قووڵایی زەویدا درێژدەبنەوەو کانزای ئاسنی بە ڕێژەی 30-50%ی قەبارەی گرێیەکانی کانزای خاوی ئاسنی تێدایە، هەر لەبەر ئەوە قەبارەی کانزای خاوی ئاسن بە نزیکەی (3-4 ملیۆن تەن) ئاسن مەزەندە دەکرێت، بەها ئابوورییەکەی لەئێستادا بە (1-1.4) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
شایانی باسە کانزای خاوی ئاسن لە پێکهاتە و چینەکانی دیکەدا تا ئێستا توێژینەوەیان بۆ نەکراوە بە مەبەستی دۆزینەوەی سوودی ئابووری ئەو کانزایانە بە ناوی پێکهاتەکانی (میرکا میر شرانش، کولوش، ئەلبیلاسبی) بوونی هەیە.
کانزای خاوی ئاسن لە پارێزگای هەولێر:
کانزای خاوی ئاسن لە ناوچەی دەربەند: ناوچەی دەربەند بە دووری 10 کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شارەدێی گەڵاڵەوە لەو ناوچەیەی کە بەردەئاگرین و گۆڕدراوو نیشتەنی لەخۆدەگرێت، بەردە ئاگرینەکان لە ئەنجامی دەرچوونیان لەسەر بەردە کاربۆنییەکان و کۆنکلۆمیراتی چاخی جیۆلۆۆجیی ئەیۆسین پەیدابوونە، کانزای خاوی ئاسن لە شێوەی (بلۆکی پەرشوبڵاودا لە سنووری پێکهاتە جیۆلۆجییەکان دەردەکەون کە بە کاریگەریی چالاکیی گڕکان و هێزی ئاگرەوە هاتوونەتە ئاراوە، کانزای خاوی ئاسن لە ناوچەی دەربەند بە شێوەی خاوی مکماتیت- هیماتیت) هەیە کە ئەم ڕێژە ئاسنەی تێدایە39.7% کە 29%ی ئاسنە، هەروەها کانزای خاوی ( سلیکات هیماتیت نزیکەی 26% کە 41%ی ئاسنە.
زۆر زەحمەتە قەبارەی یەدەگی کانزای خاوی ئاسن لە ناوچەی دەربەند دیاری بکرێت، چونکە ئەو پێکهاتانەی ئاسنیان تێدایە پەرشوبڵاون و قووڵاییەکی زۆریشیان لە زەویدا هەیە، لەبەر بوونی بەردە ئاگرینی سربنتین کە زۆر بە خێرایی لە قووڵاییەوە دەردەپەڕن بە درێژایی کەلێن و درزەکانی ناوچە کشاوەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەو بارودۆخە جیۆلۆجییە ژینگەگەلی گونجاو لە پێکهێنانی کانزای گرانبەها درووست دەکەن وەک (زێڕو ئەڵماس) .
کانزای خاوی ئاسن لە پارێزگای سلێمانی:
کانزای خاوی ئاسن لە ناوچەی ئاسناوە: کانزای خاوی ئاسن لە پێکهاتە جیۆلۆجییەکانی درووستبووی چاخی تەباشیریی باڵاو چاخی بالیۆجیندا هەیە کە کەوتۆتە نێوان ناوچەی کشاوو کاریگەر لە دەرپەڕینی بەردە ئاگرینەکان لە بۆشاییدا لە جۆری بەردەئاگرینی دایورایت کە بۆتە هۆی هێنانەکایەی هەلومەرجێکی جیۆلۆجی و ژینگەیەکی گونجاو کە بە درێژایی 400-500 مەتر لە بەردە ئاگرینەکانی جۆری دایۆریتی قەبارە ناڕێکدا دەکشێت. ناوچەکانی بوونی کانزای خاوی ئاسن بەسەر دوو پشتێنەدا دابەش دەبن ( باکوور و باشوور) ، درێژیی پشتێنەی باشووری کانزای خاوی ئاسن 400 مەترەو ئەستوورییەکەشی 13 مەترە، لاریی چینەکان کە ئاسنیان تێدایە نزیکەی 50-70 پلەیە، کانزای خاوی ئاسن لە پشتێنەی باشوور لە شێوەی خاوی مکناتیت هەیە لەگەڵ کانزاکانی (بایرایت، بایرۆهیتایت، جالکۆبایرایت، ئەرسنۆباریرایت) ڕێژەی ئاسنی بە نزیکەی 40%ی تێدا مەزەندە دەکرێت.
کانزای خاوی ئاسن لە پشتێنەی باکووردا بەشێوەی مکناتیت هەیە، ئەستووریی چینەکانی هەڵگری کانزای ئاسن نزیکەی 270مەتر درێژییەتی و بە ئەستووریی 11 مەترو قووڵایی 200 مەترکە 40 تەن ئاسنی تێدایە، لەبەر ئەوە قەبارەی یەدەگی چاوەڕوانکراوی کانزای ئاسن بە 4 ملیۆن تەن مەزەندە دەکرێت و بەها ئابوورییەکەی نزیکەی 1.4ملیار دۆلارە.
کانزای ئاسن لە ناوچەی میشاو:
ناوچەی میشاو بە 38 کم دەکەوێتە دووریی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ئاسناوا. کانزای خاوی ئاسن لە پێکهاتەکانیدایە کە لە چاخی بالیوجین (بەردە گڕکانییەکان و چینەکانی بەردە نیشتەنییەکان کە بە کۆمەڵەی واڵش ناسراوە) پەیدا بووە، کانزاکە لە نۆ پشتێنەدا هەیە لە کانزای خاوی ( مکناتیت- هیماتیت) کە بە بەردە ئاگرینەکانەوە بەستراوەتەوە لە جۆری بەردی ئەندیزایت، قەبارەی شەش پشتێنەی ئاسن بە نزیکەی 20-50 مەتر درێژیی و ئەستووریی 4-5 مەتر مەزەندە دەکرێت، هەروەها قەبارەی هەر سێ پشتێنە گەورەکەی کانزای ئاسن لەنێوان 100-300 مەترو ئەستووریی2-18 مەتر مەزەندە دەکرێت، ڕێژەی ئاسن لەم پشتێنانەدا دیاری نەکراوەو قەبارەی یەدەگی ئاسنیش نەزانراوە و ڕێژەی ئاسن و سوودی ئابوورییشی دیاری نەکراوە.
کانزای خاوی ئاسن لە پێنجوێن:
کانزای خاوی ئاسن لە شێوەی بارستەی پەرش و بڵاوو شێوەناڕێک لە پێکهاتەکانی بەردە ماکماتیزکمییەکاندا هەیە (لە بەردی سربنتین لە جۆری بەردە ئاگرینەکان) ئەم کانزایە لەگەڵ کانزای خاوی کرۆمیتدا هەیە، تا ئێستا قەبارەی پێکهاتەی کانزا خاوەکەی ئاسن و ڕێژەکەی دیاری نەکراوە.
کانزای خاوی ئاسن لە ناوچەی مارباستا:
کانزای خاوی ئاسن لە شێوەی بارستەی گەورەدایە (بارستەی بەردە ئاگرینە مکماتیزمییەکان) بە دووری 25 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ لە سنووری (پێکهاتەی کۆمەڵەی شلێر) کە زەنک وقوڕقوشمی تێدایە، تا ئێستا توێژینەوەی تەواو دەربارەی تایبەتمەندییەکانی جیۆلۆجی و تەکتۆنی و ڕێژەی ئاسن و سوودی ئابووریی لەو ناوچەیە ئەنجام نەدراوە.
ئەو تەحەدییانەی ڕووبەڕووی پەرەپێدانی سامانەکانی کانزا دەبنەوە:
شارەزایی جیهانی لە پەرەپێدانی سامانەکانی کانزا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نەخشەی سیاسەتی چالاکیی کانزاکردن لە هەر وڵاتێکی جیهاندا پێویستی بە زانیاریی زانستیی سامان سرووشتییەکان هەیە تاکو نەخشەکە لەگەڵیدا ڕێک بکەوێت و ڕاستییە بابەتییەکانی تێدا بێت دوور لە گریمانەکان، بۆیە پێویستە لە کاتی نەخشەدانانی چالاکیی کانزاکردن ئەمانە ڕەچاو بکرێت:
1. پڕۆژەکانی کانزاکردن کە سەرەڕۆیی دارایی لەگەڵدا دەبێت، هەر لە تێچووی توێژینەوەکانی جیۆلۆجی تا دەگاتە تێچووی دەرهێنانی کانزا خاوەکان و ناردنیان بۆ بازاڕ یان بۆ قۆناغەکانی درووستکردن.
2. پێویستیی پڕۆژەکانی کانزاکردن بە وەبەرهێنان کە لە پێویستیی هەر پڕۆژەگەلێکی دیکە زیاترە، بەتایبەتیش لەو حاڵەتانەی کە بنکەو بنچینە بنەڕەتییەکانی پێگەی جوگرافی و کەشوهەواو ژینگە و ئەمنیی ناوچەکە سەقامگیر نەبێت کە ئەو سامانە سرووشتییانەی تێدایە بەتایبەتیش ئاسن.
3. کانزاکردن یەکێکە لەو پیشەسازییانەی کە ناکرێ هەموو شارەزاییەکی بگوازرێتەوە لە هەر سەرچاوەیەکی زانستییەوە بێت، چونکە یەک هەلومەرجی پێکهاتە و سیمای سرووشتی و کیمیایی و ژینگەیی بوونی نییە، هەر کوڵخانێک دۆخێکی تایبەتی هەیە، ئەمەش ئەوە دووپات دەکاتەوە کە پێویستە پەرەپێدانی شارەزایی ناوخۆیی هەبێت لەگەڵ سوودوەرگرتن لە پەرەپێدانی زانستی و تەکنەڵۆجی.
4. یەدەگی کانزا خاوەکانی جیهان کەمە، بۆیە پێویستە بڕی لەدەستچوو لە پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی کانزاکان کەم بکرێتەوە، ئەویش بە دانانی پلان و سیستەمێک بۆ ئەوەی سامانە کانزاییەکان بە تەواوی سوودیان لێ وەربگیرێت.
چارەسەر و پێشنیار
1. سوود وەرگرتن لە شارەزایی جیهانی لە بواری پیشەسازیی ئاسن کە بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت، هەر قۆناغێک بە جۆرێک کەرەستەو بنەمای تەکنەڵۆجییەوە پەیوەستە کە لە بەرهەمهێنان و پێداویستیی بازاڕ بەکاردەهێنرێت.
2. قۆناغی یەکەم لە پیشەسازیی ئاسن بریتییە لە پشتبەستن بە ئەو وردوخاشەی لە شوێنەواری شەڕدەستدەکەوێت ئەویش بە بەکارهێنانی فڕنی کراوە و فڕنی کەوانەی کارەبایی لە ئامێری بەرهەمهێنانی شیشی کۆنکریتی، بەرهەمهێنانی پیشەسازیی ئاسن لە هەرێمی کوردستان بەم قۆناغەدا تێدەپەڕێت، بەڵام قەبارەی وردە دیارو مسۆگەر نییە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. بۆیە پێویستە ئامادەسازیی بکرێت و قۆناغی دووەم پەیڕەوبکرێت کە بریتییە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئاسن و پۆڵا و دواتر بکرێتە کۆمەڵگەیەکی قەبەیی پیشەسازییە قورسەکان.
3. بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای جیاکردنەوەی ڕاستەوخۆو فڕنە کارەباییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی غازی سرووشتی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە لە بواری پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان لەوانەش پیشەسازیی ئاسن، ئەمەش قەبارەی بەرهەم زیاددەکات و پێداویستیی بازاڕی ناوخۆ پڕدەکاتەوە.
4. لەپێناو بەردەوامدان و پەرەپێدانی بەرهەمی ئاسن لە هەرێم کە لەئێستادا پشت بە قۆناغی یەکەم دەبەستێت، پێویستە پەلەبکرێ لە توێژینەوەی کانزای خاوی ئاسن لە هەرێم، چونکە هەڵسەنگاندنی جیۆلۆجی تێڕوانینێکی زانستی دێنێتە ئاراوەو یەدەگی کانزای خاوی ئاسن لە هەرێم دەست نیشان دەکات. ئەم مەترسییە زۆر گرنگە و ئەنجامدانیشی لەمانەدا بەرجەستە دەبێت:
(1- دەرکردنی یاسای کانزاکردن و کوڵخانەکانی کانزا. 2- تەرکیزکردنی توێژینەوە زانستییەکان لەسەر کانزاکان لە هەرێمدا. چاکتریش وایە پەیمانگایەکی سامانە سرووشتییەکان دابمەزرێت بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی قەبارەی یەدەگی سامانە سرووشتییەکان و سوودی ئابووری و وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان) .
5. کاراکردنی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ڕووپێوی جیۆلۆجی و بەیاساکردن و ڕێکخستنیان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ بەناوی (دەزگای گشتیی ڕووپێوی جیۆلۆجی) .
6. نابێت یاسادانان و پلاندانان لە بواری پەرەپێدانی سامانی کانزایی لە هەرێمی کوردستاندا ئەو تەحەددییانە پشتگوێ بخەن کە ڕووبەڕووی پیشەسسازیی کانزاکردن دەبێتەوە. هەروەها پێویستە پشت ببەستێت بە پێویستیی بەڕێوەبردنێکی هۆشیارانەی سامانە سرووشتییەکان و دیاریکردنی ڕۆڵی دەوڵەت (هەرێم) لەم بوارەدا، هاوکات سوودو خزمەتگوزارییەکان مسۆگەربکات کە مەفای ئابووریی تێدایە، هاوکات ئاشتیی کۆمەڵایەتیی مرۆڤ بەدی دێنێت.
7. بەدیهێنانی ناوەڕۆکی ئەو بڕگانەی سەرەوە دەبێتە هۆی پەرەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە سامانە ناوخۆییەکان، هەروەها لە جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابووریی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەرێم و دواتر پاراستنی ئاسایشی ئابووری و نەتەوەیی بۆ گەل و وڵاتمان دابین دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ فراوانبوونی ڕووبەری سەربەخۆبوون لە گرتنەبەری هەر بڕیارێک بە ئاراستەی ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردستان. دوای هەموو ئەو خاڵانەی خرانەڕوو دەتوانین بڵێین کە قەبارەی یەدەگیی ئاسن لە هەرێمی کوردستان بە 22-28 ملیۆن تەن و بەهای کانزای خاوی ئاسنیش بە 7.650- 9.8 ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت.

* ڕاوێژکاری وزە لە ئاژانسی پاراستنی کوردستان.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 635
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 09-10-2016 (8 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Economia
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 82%
82%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 12-01-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 15-01-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 14-01-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 635
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 523,577
Immagini 105,918
Libri 19,729
File correlati 98,877
Video 1,420
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Provincia - Sud Kurdistan Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Biblioteca - Libro - Linguistica Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Libro - Rapporto Biblioteca - Libro - Curdo emissione Articoli - Libro - Curdo emissione Biblioteca - Dialetto - Italiano

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.547 secondo (s)!