دووئاو گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری گۆران، ناوچەی ناوەندی شارستانی ھلێران، شارستانی ھلێران، پارێزگای #ئیلام#ی، ڕۆژھەڵاتی کوردستان. [1]
ئەم گوندە دەکەوێتە نێوان دوو ڕووباری سیمرێ و جەزمان. وە ھەر بۆیە پێی دەوترێت دووئاو. زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکان ئاودێری دەکرێن و بەرھەمی کواڵیتیی بەرزی وەک شووتی، کاڵەک، گەنم، گەنمەشامی و ھتد لێیان بەرھەم دێت. لەسەر گردەکەی ناوەڕاستی گوندەکە، پەرستگایەکی ژێر زەوی ھەیە کە سێ ژووری تاق تاقی تێدایە، کە بە شێوەیەکی کاتی لەلایەن میراتی کلتوری پارێزگاکەوە مۆر کراوە.
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2016دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (284) کەس و (94) خێزان بووە.
دانیشتووانی گوندەکە کوردن.
بە کوردی شێوەزاری (لەکی) دەدوێن.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 161
Scrivi il tuo commento su questo articolo!