گوڵ لە پرچت بدە، ئاگاداری تەندرووستیت بە، بخوێنەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنە، دڵخۆشییە بچووکەکانت فەرامۆش مەکە، لەنێو ژورەکەتدا سەمابکە، دیاری بۆ خۆت بکڕە و با هەمیشە خانمێکی بۆنخۆش و خاوێن بیت
جیهانە بچووک و منداڵانەکەی خۆتت خۆشبووێت، قسە و گوفتار و ناخت پاک بکەوە و بە خۆشەویستیەوە لە هەموو شت بڕوانە.
بەو شێوەیە مامەڵە بکە کە (تۆ) گرنگترین بەشی ئەم جیهانە بیت، چونکە هەر بەڕاستی تۆ جوانترین و ناسکترین بەشی ئەم جیهانەیت. [1]
#نێرگز قادر#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 516