#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری #سلێمانی# پێشوازی کرد لە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی نوێی بەڕیتانیا لە هەرێمی کوردستان و وێڕای بەخێرهاتن لەبارەی هەندێک پرسەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا #18-01-2023# قوباد تاڵەبانی بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتی نوێی بەڕیتانیای کرد لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانی، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و #بەغدا# قوباد تاڵەبانی جەختی لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرە ناوخۆیییەکان کردەوە بە مەبەستی داکۆکی لە مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023 بەو پێیەی شایستەییەکی نیشتمانی سەرجەم پێکهاتەو چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستانە.
هەر دوو لا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کاری هاوبەش کردەوە لە قۆناغی داهاتوودا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 496
Scrivi il tuo commento su questo articolo!