#پێشەوا هەورامی# وتەبێژی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت ئەوەی کە ڕوودەدات تەنیا پەڵپگرتنی یەکێتیە لەسەر دوو بابەت.
لە وتارێکدا بە ناونیشانی کێشەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر چین؟ پێشەوا هەورامی ڕایگەیاند، ئەو دوو بابەتەی یەکێتی کردوویەتیە بیانوو بریتین لە:
1- تیرۆرکردنی هاوکارجاف.
2- دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن.
دەشڵێت ئێستا هەموو فکری یەکێتی تەنیا لەلای ئەوەیە کە چەند وەزیرێکی لە کابینەدا بۆ بگۆڕدرێن و هیچ ئامادەییەکیان نییە بۆ هاتنەپێشەوە و چارەسەری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و پرسی هەڵبژاردن و چارەسەری گەندەڵی و ڕوونی لە داهات.
پێشەوا هەورامی لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە لەبارەی هەڕەشەکردن و جووڵاندنی هێز بۆ سەر ماڵی بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیران، ئەم بابەتە بەو جۆرە نییە و کراوەتە بیانوویەک بۆ درووستکردنی کێشە، بەڵکوو تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەبووە کە درێژکراوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییە و هۆشدارییش دراوە هیچ کەس لە پارێزگای #هەولێر# و #دهۆک# لە هەر مەوقیعێکدا بن و تەنانەت لایەنی سیاسییش ناتوانن هێز بۆ هیچ کەس بجووڵێنن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 748
Scrivi il tuo commento su questo articolo!