#جەمیل هەورامی#، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی، لە شەوی ڕابردووەوە #22-01-2023# سەردانی وڵاتی سعودیەی کردووە، ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عەمرە، لەکاتێکدا پێش دووساڵ ناوبراو بانگەشەی بۆدرووستکردنی کارگەی شەراب دەکرد لە #هەورامان#.
شەوی ڕابردوو 22-01-2023 (جەمیل هەورامی) سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای (میعراج) سەردانی وڵاتی سعودییەی کردووە بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی عەمرە.
جەمیل هەورامی بە هاوڕێیەتی سەرمایەداری سنووری ناوچەی #هەڵەبجە# و هەورامان حاجی (تاهیر هەورامی) چونەتە وڵاتی سعودییە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، هاوکات پێش ڕۆشتنیشی بۆ عەمرە (جەمیل هەورامی) لای کەسە نزیکەکانی باسی پەشیمان بوونەوەی کردووە لەو کردەوانەی کە پێشتر ئەنجامیداون و لەگەڵ بەها باڵاکانی ئیسلام یەکیان نەگرتووەتەوە.
ڕۆشتنی جەمیل هەورامی بۆ بەجێگەیاندنی سوننەتی عەمرە لە کاتێکدایە کە دوو ساڵ پێش ئێستا ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاند بیرم لەوە کردووەتەوە لە هەورامان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شەراب دابنێم، بۆ ئەوەی ترێی خاوەن باخەکان ساغ بکرێتەوە و بکرێت بە شەراب و شەربەت و ئەو پارەیە ساڵانە نەچێتە دەرەوە بۆ یۆنان و ئیتالیا و فەرەنسا بۆ کڕینی شەراب. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 772
Scrivi il tuo commento su questo articolo!