$چۆن دەزانیت شتێک خورافەیە؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
هەموان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئاستی ژیری، تێگەیشتن، بڕوانامە و بیرکردنەوە بەهەمان بڕ هەمان بڕوا و ترس و دڵەڕاوکێیان سەبارەت بە بابەتێک هەیە وەک چاو و سیحر و نووشتە و فاڵگرتنەوە خەڵکی لێ ئاگاداردەکەنەوە، پێیان وایە ژیری لەوە کۆڵەوارترە توانای ئەوەی هەبێت لەو دیاردەیە تێبگات.
ئەفسانەو خورافە لێرەدا لێکجیادەبنەوە، ئەفسانە ڕێگا بە بیرکردنەوە و تێگەیشتنی جیاواز دەدات، خورافە نا. ئەفسانە مەبەستێکی گەورەتری لەخۆی هەیە لەکاتێکدا هەموو مەبەستێکی خورافە کۆنترۆڵکردن و زاڵبوونە بەسەر عەقڵی بەرانبەردا. ئەفسانە بەشێکی دانەبڕاوی هەموو دین ئایدۆلۆژیایەکە، لەکاتێکدا خورافە تێکشێنەری هەموو جۆرە دین و ئایدۆلۆژیایەکە.
خەیاڵی مرۆڤ خەزێنەی درووستکردنی خورافەیە، ئەم تۆپخانەیەی خورافە لە خەیاڵەوە باروتی پێدەگات. خەیاڵ هێزی ئەوەی هەیە دیاردەیەکی عەقڵی بە نیوەناچڵ بهێنێت و پەردەیەکی خەیاڵیی لەو جۆرەی خۆی دەیەوێت بەسەردا دابداتەوە، ئیدی تەمام عەیارترین جۆری خورافەی لێدرووستدەکات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 604
Scrivi il tuo commento su questo articolo!