Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,028
Immagini 106,701
Libri 19,299
File correlati 97,371
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
پەخشی نیشتمانی (پەخشی خزمەتگوزاری گشتی) بارودۆخی ھەرێمی کوردستان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەخشی نیشتمانی (پەخشی خزمەتگوزاری گشتی) بارودۆخی ھەرێمی کوردستان

پەخشی نیشتمانی (پەخشی خزمەتگوزاری گشتی) بارودۆخی ھەرێمی کوردستان
پەخشی نیشتمانی (پەخشی خزمەتگوزاری گشتی) بارودۆخی ھەرێمی کوردستان
#نەزاکەت حسێن#

ئەمڕۆ لە فەرھەنگی میدیایدا، چەند زاراوەیەک بۆ میدیای نیشتمانی بە کاردێت، بەڵام لە وڵاتانی پێشکەوتوو مانایەکی تەواو کە بیدات بەم جۆرە لە میدیا کە بەمانای میدیای گشتی بێت و خزمەت بە گشت بکات ‘خزمەتگوزاری گشتی’ ی بۆ بەکاردێت، کە زیاتریش ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا پەخش واتە: ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان، نوێنەری ئەم جۆرە لە میدیان، بۆیە لەم باسەدا من زیاتر تیشکم لەسەر پەخش خستووە .

$ھۆکارەکانی گەشەسەندنی$
ئەگەر چی مێژووی ئەم جۆرە لە میدیا زۆر کۆنە، لە ئەمریکاو زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی دەگەرێتەوە بۆ بیستەکان و سەرھەڵدانی ڕادیۆ، بەڵام لە ساڵانی پێش کۆتایی ئەم سەدەیەدا، وادەردەکەوت کە کاتی ئەوەھاتووە ئاوڕێک لە مێژوو بدرێتەوە و پێشبینی وئەگەرەکانی داھاتوو لەبەرچاوبگیرێ.
بە تایبەتی لە ساڵی 1989 کە وەسف دەکرێت بە ساڵی وەرچەرخان لە زۆر ڕووی گرنگەوە ئەمەش لەبەرچەند خاڵێک بوو:
یەکەم: ڕووخان ونەمانی دیواری بەرلین، کە بوو بە سیمبولى کۆمەڵێک گۆڕانکاری گەورە ونەمانی سیستەم ودەسەڵاتی فەرمانڕەوایی تۆتالیتارێتی لە زۆرینەی وڵاتانی جیھاندا بەرەو دیموکراسی بوون.
دووەم: ھەرلەم ساڵەدا چەندان ملیار دۆلار خرایە پیشەسازی میدیاوە، گواستنەوەی بڵاوبوونەوەی سەتەلایت، بەھەموو پارچەکانی جیھاندا، کە ئەمە بووە ھۆی شکاندنی دیوارونەمانی سنوورەکانی نێوان وڵاتان.
سێیەم:ساڵی 1989، ئەو ساڵەیە کە یونسکۆ ستراتیژی تازەی خۆی ناساند، ھەروەھا کۆتایی ئەوکۆت وبەندەبوو لەسەرئازادی ڕادەربڕین وناساندنی یاسای مافی ئازادی ڕادەربڕین لە بەندی (X1X) و یاسای مافی مرۆڤی جیھانیدا. ستراتیژی تازەی کۆمۆنیکەیشن فەرزرکرا بۆ پەیوەندیکردن، کە کلیلی سەرەکی ئەم پڕۆسەی کۆمۆنیکەیشنە جیھانییە بریتی بوو لە پڕۆسەی فڕینی زانیارییەکان لەنێو وڵاتاندا (free flow of information) ، کە ئەمە لە 25 ھەمین کۆنفرانسی گشتی یونسکۆ، لە مانگی یازدەی ساڵی 1989 ناسێندرا بۆ بنیاتنان و درووستکردنی پڕۆسەی کۆمیونیکەیشنی جیھانی. جگە لەوەی یونسکۆ لە ساڵی 1992 دا دەزگای ڕادیۆو تەلەڤزیۆنی جیھانی دامەزراند. ( WORID RADIO AND TELEVISION COUNCLE) وەک دەزگایەکی تایبەت کە خزمەتگوزاریی پێشکەش بکات بە وڵاتانی جیھاندا، کەسەرپەرەشتی زۆربەری زۆری دەزگاکانی پەخشی گشتی بکات لەسەرتاسەری جیھاندا.
کە کۆمەڵێک ئامانجی بۆ خزمەتکردن و بەروپێش بردنی کۆمینیکەیشنی جیھانی ھەبوو گرنگترینیان، گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنی پەخشی خزمەتگوزاریی گشتی خەڵک لە ھەموو کۆمەڵگەکانی جیھاندا.
چوارەم – بە بازرگانی بوونی میدیا

$پەخشی گشتی چییە و بۆ چییە$
سەرەتا کە دەوترێت خزمەتگوزاریی گشتی، مەبەست لێی تیشکخستن وقسەکردنی ئەم کەناڵەیە لەو بابەتانەی کە خزمەت بەگشتی دەکات واتە:
1-خزمەت بە ھاوڵاتیان و بەرژەوەندییەکانیان دەکات، بەشێوەیەک لەڕووی ڕەنگ و زمان وئایدۆلۆژیاو ڕەگەزونەتەوەو کەمینەکان وگرووپە تایبەتییەکان.
2- ڕۆڵێکی چالاکی ھەبێت لە پێدانی ماف بەخەڵک، بۆ وەرگرتنی مەودایەکی فراوان لە زانیاری جۆراوجۆر و سەربەخۆ ودوور لەلایەنگری حزبی وحکومی.
3- پارێزگاری کردن وگەشەدان بە ناسنامەی نەتەوەیی وکلتوری کە لەمەترسیدایە لە بەردەم کەناڵە بازرگانییەکان و تەکنەلۆژیای نوێ دا.

گشتی لەم پەخشەدا زەق کراوە دوو جۆر مانای ھەیە لەم مۆدێلەدا
یەکەم:- لە ڕووی ڕووماڵکردنی تەکنیکەوە، مانای ئەوەیە کەھەموو ماڵێک لەوناوچەیەدا، کە پەخشەکە دەیگرێتەوە، مافی ئەوەی ھەبێت کەئەم پەخشەی پێ بگات. وەک ھەموو خزمەتگوزارییە گشتییەکانی تر ( ئاو، کارەبا، تەلەفۆن، نەوت، غاز، ………ھتد) .
دووەم:- بە مانای ئەوەی ھەموو گرووپێک لە کۆمەڵگەدا، دەوڵەمەندوھەژار، خوێندەوارو نەخوێندەوار، گەنج و پیر، منداڵ و گەورە، ڕەش وسپی، ئایینە جیاوازەکان و نەتەوە جیاوازەکان، بەرژەوەندی جیاوازی خەڵک ئیتر زانست بێت یان ئایینی یان ئابووری وکۆمەڵایەتی و ھەموو کۆمەڵگە بەگشتی، مافی ئەوەی ھەبێت زانیاری پەیوەست وپێویست بەخۆی لەم جۆرەی پەخش وەربگرێت.
کەواتە لێرەوە دەتوانین بلێین: نە بازرگانی ونەکۆنتڕۆڵکراوی حکومەت، بەڵکوو تاکە ئامانجی بەرزکردنەوەی داخوازییەکانی خەڵکە، یان دەزگایەکی پەخشی گشتییە، کە قسەدەکات بۆھەمووکەس وەک ھاوڵاتی ، ھەروەھا یارمەتیی وپشتگیری دارایی دەکرێت لەلایەن خەڵکەوە وبەشداری ئەکتیڤانە دەکات لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و بەشداریی پێکردنیان، بۆبەرەوپێشبردنی ئاستی مەعریفیان تاکو بەباشی تێبگات لە ڕێگەی باش تێگەیشتنی لە جیھان، یان پەخشی خزمەتگوزاریی گشتی پێناسەدەکرێت، بە ئەوشوێنەی کە ھەموو ھاوڵاتیان کۆدەکاتەوە وبانگھێشتیان دەکات بە یەکسانی و بەبێ جیاوازی وەک ئامرازێکی زانیاریدان وپەروەردەیی وکات بەسەربردن بۆھەموو کەس، لەھەر ئاستێکی کۆمەڵایەتیی وئابووری دابێت.
ئەو گرفت و وتوێژانەى درووست دەبێت لە سەرھەڵدان یان دامەزراندنی ئەم جۆرە لە پەخش
لەگەڵ سەرھەڵدانی ئەم جۆرە لە پەخش، کێشمەکێش وگفتوگۆیەکی زۆر ھاتە ئاراوە سەبارەت بەھەندێک مەسەلەی تایبەت بەم پەخشە لەوانە:
کێ بەرپرسە لەم پەخشە؟
چۆن پشتگیری ماددی دەکرێت؟
ڕۆڵی حکومەت چی یە لەم پەخشەدا؟

بنەمای کارکردنی پەخشی خزمەتگوزاری گشتی
یەکەم:- جیھانی یان گشتگیری، سەرتاسەری ( UNIVERSALTY)
دووەم:- ھەمەڕەنگی (Diversity)
ئەو خزمەتەی کە لەلایەن پەخشی گشتیەوە پێشکەش دەکرێت، پێویستە ھەمەڕەنگ و ھەمەچشن بێت، لەم ڕووانەوە:
1-لە ڕووی چەمکی پرۆگرامەکانی واتە ژانروپرۆگرامەکانی دەبێت ھەمەچەشن بێت.
2- لە ڕووی وەرگرەکانییەوە، کە دەبێت بۆھەموو کەسێک بێت بەبێ جیاوازی، واتە وەرگرەکان بە جیاوازی ئایدۆلۆژی دەنگ ، ڕەنگ ، زمان ، نەتەوە….ھتد.
3- لە ڕووی ئەو بابەتانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، واتە گرنگی بەھەموو بابەتەکان بدات، تەندرووستی، سیاسی، ئایینی ، کۆمەڵایەتی، وەرزشی، ھونەری.
سێیەم:- سەربەخۆی
پەخشی گشتی شێوازێکە کە دەبێت بیرۆکەکان گوزارشتی لێبکرێت، ئەم سەربەخۆیی وئازادیی پەخشی گشتی دژبە پەخشی بازرگانی وکاریگەریی سیاسی، لە بەڕیتانیا کە ڕێکخستنی بۆ پەخشکردن کە ناودەبرێت بە (Arms length) واتە نیمچە سەربەخۆ، کە پەیوەندی نێوان حکومەت وسیستەمی پەخش دیاری دەکات، لە بری ئەوەی بە تەواوەتی پەخش بخرێتە ژێر دەستی یاخود کۆنتڕۆڵکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتەوە، کە بڕیاریان دا کە متمانە بدەن بە دەزگایەک کە بەرپرس بێت لە پەخش، بۆ بەرژەوەندییەکای خەڵک، کەڵک لەو سەربەخۆیەی خۆی وەربگرێت وڕێگە بگیرێت لەھەر دەستێوەردانێکی سیاسی یاخود بیرۆکراتی.
چوارەم:- جیاوازی ( distinctiveness)
ئەم بنەمایە بۆ پەخشی گشتی لەو وڵاتانەدایە، کە پەخشی گشتی شانبەشانی پەخشی بازرگانی تایبەت پەخش دەبێت، ئەم بنەمایە داوادەکات، کە ئەو خزمەتەی یاخود پرۆگرامەی کە لەلایەن پەخشی گشتییەوە پێشکەش دەکرێت، دەبێت جیاواز بێت لەوانەی لەلایەن پەخشەکانی تری وەک بازرگانی. هەروەها دەبێت لە ڕووی ناوەرۆک وبەرزی کواڵێتی پرۆگرامەکانی، دەبێت بەشێوەیەک بێت، بینەران تێبگەن کە ئەم جۆرە پەخشانە، جیاوازە لە پەخشەکانی تر.

بایەخەکان یان ئەرکەکانی
زۆرینەی پەخشی خزمەتگوزاریە گشتییەکان، ئەرکەکانیان لەسێ بواردا کۆکردووەتەوە:
1- زانیاری بەخشین.
2- پەروەردە.
3- کات بەسەربردن.

سەرچاوەی دارایی ئەم پەخشە
شێوازی بەردەوامی پێدانى سەرەکی ئەم پەخشە بریتییە لە:
1-باجی مۆڵەت ( license fees) ، باجی مۆڵەت واتە ئەو باجەى کە لەو کەسەکان دەسەنرێت، تا ئێستاش بەشێوەیەکی بەرفراوان ماوتەوە لە ئەورووپادا، سەپێنراوە لەو وڵاتەدا بە فەڕمی بەسەر ئەو ھاوڵاتییانەی کە وەرگری ئەم پەخشەن. نموونەی وەک (بی بی سی) لە بەڕیتانیاو (ئێچ کەی) لە ژاپۆن بە تەنھا لە ڕێگەی باجی مۆڵەتەوە پشتگیری دەکرێت.
2- پارەی گشتی لەکاتێکدا لەو وڵاتانی دەرەوەی ئەورووپا کەمتر ئەم جۆرە لە پشتگیری دارایی ھەیە، لە کەنەداو ئوسترالیا بەنموونە ئەم پەخشە لەلایەن پارەی گشتی حکومەتەوە خەرج دەکرێت.
3- ڕیکلام لە زۆر شوێندا ئەم پەخشەو پەخشی بازرگانی بە یەکەوە یاخود تێکەڵن و لایەنە بازرگانییەکەی داھات بۆ خزمەتگوزارییەکە پەیدادەکات.

مەرجەکانی سەرچاوەی دارایی ئەم پەخشە
یەکەم:- سەرچاوەی دارایی پێویستە سەربەخۆ بێت لە ھەردوو بازرگانی وسیاسی.
دووەم:- پشتگیری دارایی ئەم پەخشە دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانکراودا بێت تاوەکو بتوانێ پلان وئامانجەکان جێگیربێت، ئەگەر نا دەبێتە ھۆی مەترسی وکاریگەریی بۆ سەردەزگاکە.
سێیەم:- پێویستە دارایی ئەم پەخشە لە ئاستێکدا بێت کە بتوانێت ھەستێت بە بەدیھێنانی ئامانجەکانی ودوورکەوتنەوە لە خزمەتکردن بە بازرگانی وکەرتە تایبەتەکان و ڕۆڵی ھەبێت لە کۆمەڵگەدا.
چوارەم:- دەبێت سەرچاوەی دارایی گەشەبکات بەپێی خەرجییەکانی پەخشەکە، تاکو دووربێت لە دەست تێوەردانی سیاسی وفشاری بازرگانی وکەرتە تایبەتییەکان.

ئیدارەو شێوازی بەڕێوەبردنی
ڕێکخستنی میدیا یاخود پەخشێکی وا ئاسان نییە ڕێکبخرێت، لەبەرئەوە ئەم مەسەلەیە دەبێت بە شێوەیەک پراکتیک بکرێت کە ڕاگرتنی ھاوسەنگی بێت لەنێوان سەربەخۆیی و بەرپرسیاریەتیدا ، کە ئەمە بەگوێرەی یاساو سیستەمی سیاسی ھەر وڵاتێک یاسا ئەم مەسەلانە ڕێک دەخات، بۆ ئەمە نموونەی بەڕیتانیامان وەرگرتووە پرەنسیپی (Arms length) ، ڕێنمایی دیاریدەکات بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دەزگاکانی پەخشی گشتی وحکومەت، کە دەبێت بەم شێوەیە بن:
1-دەزگاکانی پەخشی گشتی ( The organization of public broadcast)
یەکەم شت کە بۆ گەرەنتی دانی پەخشی گشتی بۆ سەربەخۆیی وئۆتۆنۆمییەکی تەواو، پێویستە جیاوازیی بکرێت لە ڕووی بەڕێوبردنی ئیداری وپێکھاتەکەی لەنێوان دووئاستی بەڕێوەبردندا.
واتە” ئاستەکانی بەڕێوەبردنی ئەم دەزگایە خۆی لە دووخاڵدا دەبینێتەوە:
أ- ڕێکخستنی پرۆگرامەکان وکاروباری ڕۆژانەی ( Day today business)
ب- ستراتیژی وسیاسەتی گشتی وپلان وبڕیارە درێژخایەنەکان.
کە بۆردی بەڕێوبەرایەتی بەرپرسە لە سیاسەتی گشتی، کە کاروباری بودجە و سیاسەتی کەناڵەکە ڕێکبخات وسەرۆکی جێبەجێکاران بەرپرسە لە ڕێکخستنی پرۆگرام وکاروبارەکانی ڕۆژانە، کە پەیوەندی بە مرۆڤەکان وبابەتە پرۆگرامەکان و بڕیاردان بۆچۆنێتی وشێوزای پرۆگرامەکان بۆدوورکەوتنەوە لەدەست تێوەردانی سیاسی بۆناوبەرنامەکانی ئەم پەخشە،
2- بەرپرسیارێتی ( Accountability)
ھەرچەندە قورسە وئاسان نییە سیستەمێکی ئایدیاڵی بگشتێنرێ بەسەر پەخشی گشتی دا لەھەموو شوێنێک، بەھۆی جیاوازی کلتوری وسیاسی وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر. چەندین مانا لە خۆدەگرێت، بۆئەوەی پەخشی گشتی دابینی ئاستێک لەسەربەخۆیی بکات لە حکومەت، بەڵام ئامانج ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان ئەم پەخشەو حکومەت بەشێوەیەکی شەفاف وڕوون بێت.
3- ھەڵسەنگاندن
بەشێوەیەکی یاسایی حکومدان وبڕیاردان بۆکارەکانی پەخشی گشتی، ھەڵسەنگاندنی دەبێت لەسەر دووئاستدا بێت:
أ- پابەندبوونی ئەم پەخشە بەئەرکەکانیەوە.
ب- ئاستی ڕازیبوونی خەڵک، واتە تاچەند خەڵک ڕازی بووە .

‌ھەرێمی کوردستان
پڕۆسەی ئازادی لە کوردستان، دواتریش کرانەوەی بازاری بە ڕووی بازاڕەکانی جیھان، بوونی بە ناوچەیەکی وەبەرھێنان بۆ زۆر لە کۆمپانیا و کارگە جیھانیەکان، ڕێگە خۆشکەربوو بۆ زۆربوونی کەناڵ و گۆڕینى مۆدیلی میدیا، لە مۆدیلی حیزبیەوە بەرەو خاوەنداریەتی تایبەت، پەیدابوونی سپۆنسەرو سەرچاوەی دارایی بۆ پشتگیری ڕاگەیاندن لە میدیای خوێنراوەوە تاکو بینراو بیستراو. کە ئەمە وایکردووە بە شێوازێکی زۆر خێرا ژمارەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زۆرببێت، بەردەوامیش لە زیادبووندا بێت. سەرباری چوونە ناو ڕیکلام و میدیای بازرگانی لەلایەن زۆربەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە، کە ئەمە کۆمەڵێک دەرھاویشتەن، هەروەها ئاسەواری سلبی درووست دەکات لە وڵاتدا، ئەگەر بیر لە یاساو ڕێکخستن و میدیایەکی نیشتمانی و گشتی نەکرێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی .
دەرھاویشتە نێگەتیڤەکانی نەبوونی دەزگای چاودێری و میدیای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان
1- فرەکەناڵی و نەبوونی کەناڵێکی نیشتمانی کە زمانحاڵی نیشتمان و وڵات بێت، شپرزی و بێسەروبەری دامەزراندنی کەناڵ.
2- ونبوونی وتاری نیشتمانی ھاوبەش.
3- دابەشبوونی بینەر ھەریەکە بە پێی کەناڵە جیاوازەکان.
4- نەمانی ناسنامەی کلتووری، نیشتمانی ، ئایینی .
5- لاوازبوونی هەستى نەتەوەیی، لەبەرنەبوونی کەناڵێک کە کەناڵی گشت و ڕۆحی ھاوڵاتیبوون و کوردبوون بپارێزێت.
6- لاوازبوونی زمانی کوردی و بێئومێد بوون لە زمانی ستانداری کوردی.
7- نەمان و لاوازبوونی ئەدەب و ھونەر و موزیکی کوردی.
8- ھاوردەکردنی بەرھەمی جۆراوجۆری بیانی وەک فیلم و دراما و بەرھەمە میدیایەکانی تر، لەبەر زۆربوونی کەناڵەکان و نەبوونی بەرھەمی خۆماڵی کە ئەمە زیان بە کلتوری نەتەوەی دەگەیەنێت و بیرۆکەی ناموو توندوتیژی …ھتد، لە ناو وەرگرەکاندا زیاد دەکات

پێداویستییەکان
1- دامەزراندنی دەزگایەکەی تایبەت بە ڕێکخستنی میدیاو کۆمینیکەیشن، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ میدیای بازرگانی و چۆنیەتی و چەندیەتی کەناڵ و بەرھەمە پەخشکراوەکان.
2- دامەزراندنی تۆرێکی پەخشی نیشتمانی کە خۆی لە ڕادیۆ تەلەفزێۆنێکی نیشتمانی ھاوبەشدا ببینێتەوە، کە ئەمەش یاساو پرینسیپی ستانداری خۆی ھەیە، لە ڕووی ڕێکخستن، پرۆگرام، بەڕێوەبردن، دارایی.
3- بیرکردنەوە لە بەرھەمھێنانی ناوخۆیی میدیایی بەتایبەتی فیلم و دراما، بەتەرخان کردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی و کەڵک وەرگرتن لە دەرھێنەرو ستافی بەرھەمھێنەری بیانی، تاوەکو بتوانرێت لانی کەم بە ڕھەمێکی تایبەت بە گوێرەی پێداویستیە ھونەری و فەرھەنگی پەروەردەییەکانی ھاوڵاتیانی کوردستان، بەرھەم بهێنرێت.
4 – یاسایەک بۆ چۆنیەتی ھاوردەکردنی بەرھەمی بیانی و چۆنیەتی پەخشکردنی لەلایەن کەناڵەکانەوە دابنرێت .

ئاستەنگە سیاسی و ئیداریەکان
1-ھیچ دامەزراوەیەکی حکومی لە ھەرێم مۆرکی نیشتمانی بوونی پێوەدیارنییە، لە سەرۆکایەتیەوە بیگرە تا پەڕڵەمان و حکومەت و دام و دەزگا یاسایی و پەروەردەیی…ھتد، بەڵکوو حیزبی بوون و سازشی سیاسی و تەوافوقی حیزبی ھۆکاری پێکھێنانی بووە.
2-میدیا وابەستەی سیستەمی سیاسی وڵاتە، سیستەمی سیاسی لە ھەرێمی کوردستاندا، سیستەمێکە حیزب سەنتەرە نەک ھاوڵاتیبوون.
3-نەبوونی دەزگایەکی چاودێرو ڕێکخستن بۆ میدیا لە ھەرێمدا، ترسی نەتوانینی سەربەخۆیی بوونی ھەبوونی دەزگایەکی وا کە حیزب قۆرخی نەکات و بۆ کۆنترۆڵ بەکاری نەھێنێت لە وڵاتدا، ڕێگە نادات بیری لێبکرێتەوە، کە دەزگایەکی وا بوونی نەبێت، ئەستەمە میدیایەکی نیشتمانیش بێتە ئاراوە.

ئاستەنگە ئابووریەکان لە سێ خاڵدا کۆکراوەتەوە
‌1-ئابووری وڵات شپرزی و ناشەفافیەت و دیارنەبوونی دارایی گشتى ئەو جۆرە ئومێدە نادات کە بتوانرێت پشتیوانی لەم جۆرە لە میدیا بکات.
2-دانی ئابوونە بۆ کەناڵ کلتور نییە لەم وڵاتەدا، پێویستی بە بوونی سیستەم و حکومەتێکی نیشتمانی ھەیە، پەیرەوی ئەو سیستەمە بکات.
3-ئاستی بەرھەمھێنانی ناوخۆیی میدیای کوردی، کە ئەمە گرنگی و مە ڕ‌جی سەرەکی بوونی میدیایەکی نیشتمانییە، لە لایەکی ترەوە میدیا نیشتمانیەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو بەرھەمھێنەریشن لە ھەمان کاتدا بەشێک لە داراییان لە فرۆشتنی بەرھەمەکانی خۆیانەوە دەست دەکەوێت، کە یارمەتییان دەدات بۆ سەربەخۆیی دارایی. نموونە کەناڵی (بی بی سی) لە %15 داھاتی لە ڕێگەی یەک بەرھەمی منداڵانەوەیە ( تیلی تیوب) جگە لە بەرھەمی تری وەک فیلم و دۆکیمێنتاری و بەرھەمی تری منداڵان.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 351
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 23-01-2023
Articoli collegati: 2
Biografia
Date & eventi
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 23-01-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Media
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 94%
94%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 27-01-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 28-01-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان عەلی ) in: 27-01-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 351
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,028
Immagini 106,701
Libri 19,299
File correlati 97,371
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.687 secondo (s)!