Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,083
Immagini 106,706
Libri 19,299
File correlati 97,346
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
پەیوەندییە گشتییە ئەلکترۆنییەکان لە دامەزراوەکانی میدیادا
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیوەندییە گشتییە ئەلکترۆنییەکان لە دامەزراوەکانی میدیادا

پەیوەندییە گشتییە ئەلکترۆنییەکان لە دامەزراوەکانی میدیادا
پەیوەندییە گشتییە ئەلکترۆنییەکان لە دامەزراوەکانی میدیادا
#بەهادین ئەحمەد#

پەیوەندییە گشتییەکان، کردارێکی پەیوەندیکردنە. دەزگا و دامەزراوەکان بەم هۆیەوە پشت بە بوونیادنانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکان دەبەستن، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پەرەسەندنە تەکنەلۆژییە بەرفراوانەی کە لەسەدەی بیست و یەکەمدا ڕوویداوە.
پەیوەندییە گشتییەکان بریتییە لە توانستی کەسی بەرانبەر لە دەوڵەمەندکردنی دەزگایەک بە زانیاری و ڕاکێشانی جەماوەر، چونکە کەسانی تایبەتمەندی بوارەکە لە ڕێکخراوە جیاوازەکان ئەنجامی دەدەن.
بابەتی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە باری پەیوەندییە گشتییەکان و کاراییەکەی لە ناو ئەو جۆرە دەزگایە و مامەڵە دەرەکییەکەی و چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە خراونەتە ئەستۆی دەتوێژێتەوە، چونکە ئەو کردارێکی پێویستە بۆ دابینکردنی کەشێکی گونجاو لە ناو دەزگاکە، زێدەباری ئەوەی یارمەتیی چاکترکردنی کاری کرێکاران دەدات و لە ناو دەزگاکەش هانیان دەدات بۆ سەرکەوتنی ئەوەی کە دەزگاکە هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات، هەروەها تەقەلای هێنانەدیی ئامانجەکانی دەزگاکەش بە ڕێگەیەکی بابەتییانە دەدات کە پارێزگاری لە پەیوەندییەکان بە تاکەکان و کۆمەڵگەی گشتییەوە دەکات.
پەیوەندییە گشتییەکان، چالاکییەکی کارگێڕییە و ڕێکخراو، یان دەزگایەک ئەنجامی دەدات، بایەخەکەیشی بە جیاوازیی جۆری ڕێکخراوەکانەوە جیاوازیی هەیە. لە و ڕۆڵەی کە پەیوەندییە گشتییەکان کۆشش بۆ پێکهێنانی وێنەیەکی هزریی باش دەربارەی ڕێکخراو، یان دەزگاکە دەکات. لەبەرئەوەی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا، هاوشێوەی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگا جیاوازەکانە، پەیوەندییە گشتییەکانیش ستراتیژییەکی پەرەسەندوو و گرێدراوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەیە (1) .
ئەگەر هات و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بە شێوەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت، ئەوا ئەو ئامرازانە دەکرێت لە بواری پەیوەندییە گشتییەکاندا زۆر سوودبەخش بێت، چونکە لە ڕێگەیەوە پەیامی دیاریکراو دەگوازرێتەوە بۆجەماوەرێکی بەرفراوان، ئەوەش ئەگەر بە تەواوی خەسڵەت و تایبەتمەندییە دەگمەنەکان و گەمارۆدانەکانییەوە بناسرێن و کاریان بۆ بکرێت (2) .
لەم دەیەی دواییشدا، زیاتربوونێکی بێئەندازە لە بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی پەیوەندییە گشتییەکان لە دامەزراوەکان و شوێنەکانی کار بە شێوەیەکی گشتی هاتۆتەئاراوە. هەر لەم ڕەوشەدا پەیوەندییە گشتییەکان بایەخ بە ڕێگەکانی ئامرازە جیاوازەکانی دامەزراندنی کرداری پەیوەندیکردنێکی دوو ئاڕاستەیی بەهێز لەنێوان دەزگاو هەر کەسێکیتردا دەدەن، کە لەسەر پەیوەندیکردن پێیانەوە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندییان هەبێت. ئەو دەزگایانە و بەشداربووان و دەستە هەمەڕەنگانەی جەماوەریش دەگرێتەوە، کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، بۆیە پەیوەندییە گشتییەکان چالاکییەکی پێویستە، چونکە هیچ دەزگایەک، چ ئەهلی بێت، یان میری، یاخود بەرهەمهێنان، یان خزمەتگوزاری سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت بە بێ بوونی چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان، کە لەیەکتر تێگەیشتنێکی ئاڵوگۆڕکراوی نێوان دەزگاکە و جەماوەرەکەی، چ جەماوەری ناوخۆیی بن، یان دەرەکی دەدۆزێتەوە (3) .
لەوەشەوە بایەخی پەیوەندییە گشتییەکان دەردەکەوێت، بەوەی ئەرکێکی زیندووی کارگێڕیی گشتیی هەر دەزگایەک ئەنجام دەدات، لە ناویشیاندا دەزگای ڕاگەیاندن، ئەرکی کارگێڕییەکانیشە جەماوەری دەزگاکە لە سیاسەت و دەستکەوت و ئامانجە سەربەخۆکانی خۆی ئاگادار بکاتەوە، هەروەها ترپەی دڵی، یان سەرنجی ڕای گشتی پێش کێشانی سیاسەتەکەی ڕابکێشێت و وەڵامی ڕەخنەگران بداتەوە و پاساو بۆ ئەو هەڵسوکەوتانە بهێننەوە کە ڕای گشتی سەرقاڵ دەکەن (4) .
بۆ دابینکردنی گەیاندنی پەیامەکانی دەزگاکە بۆ جەماوەرو پێکهێنانی وێنەیەکی بەهێزو ڕاستگۆو باش بۆی، دەزگاکان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی تەکنیکەکانی پەیوەندییە گشتییەکان، وەکوو ئامرازێکی پەیوەندیکردنی کارا (5) .
وەکو زانراویشە کە پەیوەندییەکی پتە و لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکیی پەیوەندییەگشتییەکان و ئەو پەیوەندییە بە دوو شێوەی سەرەکی دەبێت (6) ، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: دانانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئامرازە گرنگەکان لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی پەیوەندییە گشتییەکان.
دووەم: دانانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، وەکوو بوارێک لە و بوارانەی کە پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا پیادە دەکرێت.
شێوەی یەکەم لەسەر ئاستی پەیوەندیی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە پەیوەندییە گشتییەکانەوە زاڵ و باڵادەستە، وێڕای ئەو بایەخەی کە شێوەکەیتر لە بەستنەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە پەیوەندییە گشتییەکانەوە دەیگێڕێت.
پەیوەندییە گشتییەکان بایەخێکی گەورەیان لە و دامەزراوانەدا هەیە کە مامەڵە لەگەڵ تاک و کۆمەڵەکان دەکەن بە شێوەیەکی تایبەت ئەوەی کە چالاکیی ڕاستەوخۆ لەگەڵیان ئەنجام دەدات، لەمەشدا مەبەستی ئەو دامەزراوانەیە کە ئاڕاستەی کەرتێکی زۆرو گەورە و جۆراوجۆری جەماوەر دەکرێت، لە ناویشیاندا دەزگاکانی ڕاگەیاندن (7) . چونکە جەماوەری دەزگای ڕاگەیاندن، چ جەماوەری ناوخۆیی (فەرمانبەرو هەواڵسازو کادیری ڕووناکی و دەنگ و کارمەندانی چاپ و دەرهێنەران‌و..هتد) بن، واتە کادیری دەزگاکانی ڕاگەیاندن، یان جەماوەری دەرەکی کە خۆی لە (پێشوازیکارانی خزمەتگوزاریی ڕاگەیاندن لە خوێنەران و بینەران و گوێگران و حکومەت و کۆمەڵگە بە شێوەیەکی گشتیو..تاد) دەگرێتەوە، پێویستییان بە زانینی سیاسەتی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانە و ئامانجەکانیان هەیە، ئەوەش لە سۆنگەی ئەوەی ئەو دەزگایانە پێویستییان بە زانینی ڕای ئەو جەماوەرە و ئاڕاستەکانی و ئاستی کاریگەریی کردنە سەریان هەیە، بۆ داڕشتنی سیاسەتی خۆی و دیاریکردنی ئامانجەکانی، کە پشکداری لە پێکهێنانی پەیوەندییەکی ئەوتۆدا دەکەن، کە لەسەر بنەمای خۆشەویستی و لەیەکتر تێگەیشتن و متمانەی بەرانبەری نێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و جەماوەرەکەی پێکهاتووە (8) .
هۆیەکی سەرەکیش هەیە بۆ پەنابردنەبەر تۆڕی ئینتەرنێت و بەکارهێنان و بەگەڕخستنی لە بواری پەیوەندییە گشتییەکان، لەلایەن ئەوانەی کاری پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکاندا دەکەن، ئەوەش توانای ئەو تۆڕەیە لە پەیوەندیکردنی بەردەوام و کارلێککردن لەگەڵ خەڵکی و دوواندنی جەماوەری تۆڕەکە و پەیوەندیکردنی کارا و بەردەوام لەگەڵیاندا (9) .
جا ئەگەر ئامرازەکانی ڕاگەیاندن لە ئامرازە گرنگەکانی پەیوەندییە گشتییە هاوچەرخەکان دادەنرێت، ئەوا دەبێت بناسرێت، لەبەرئەوەی ئەو ئامرازانە بوارێکن لە و بوارانەی کە پەیوەندییە گشتییەکان لە ناو کۆمەڵگە هاوچەرخەکاندا پیادە دەکرێن، چونکە پێویستیی پەیوەندییە گشتییەکان بە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان، لە پێویستیی ئەو ئامرازانە و دەزگاکان بە پەیوەندییە گشتییەکان کەمتر نییە، لەبەرئەوەی ئەو ئامرازانە و دەزگاکان جەماوەری جۆریی هەمەچەشنی خۆیان هەیە، کە بەرژەوەندییەکانیان پەیوەستە پێیانەوە و بەلایشییەوە گرنگە پارێزگاری لە متمانە و پاڵپشتیی دارایی و مانەویی بکات، تاکو کەشێکی گونجاوی وای بۆ بڕەخسێنێت، توانای ئەنجامدان و گەیاندنی پەیامەکەی بە کۆمەڵگەی هاوچەرخ هەبێت (10) .
هەروەها ئەو دامەزراوانە پێویستییان بە پێکهێنانی وێنەیەکی باشی خۆیان هەیە، کە خۆی لە ڕاستگۆیی و سەرڕاستیدا ببینێتەوە، چونکە لە گرنگترینی ئەو خەسڵەتانەن کە دەبێت دەزگای ڕاگەیاندن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و ڕووداوەکان بۆ جەماوەرەکەی هەیبێت، (بەوپێیەی لە سەرچاوەکانی زانیارییەکانن) ، چونکە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە هەموو لایەنەکانیتر کاریگەرییان بۆ سەر جەماوەرو توانای گۆڕینی ئاڕاستەکانی و قایلکردنیان هەیە (11) .
هەندێک جار سەرچاوەی خزمەتگوزاری، یان زانیارییەک کە دەزگایەکی ڕاگەیاندن پێشکەشی دەکات، چ ڕۆژنامەنووسی بێت، یان ئێزگەیی و یاخود تەلەڤزیۆنی، بایەخی هەمان زانیاریی هەیە، لەوەی پەیوەستە بە لایەنی وردی و دیققەت بۆ ئەو جەماوەرەی پێشوازی لێ دەکات (12) .
ناوبانگی دەزگای ڕاگەیاندن لە پێداویستییە بنچینەیی و سەرەکییەکانی پەیامەکەیەتی، کە دەبێتە هۆی قایلکردن و باوەڕپێهێنان لە ڕێگەی زانیارییەکان و ڕاستییە باوەڕپێکراوەکان، کە لەسەر ڕاشکاوی و ڕوون و ڕەوانی و وردی ڕاوەستاوە (13) ، چونکە تاکو دەزگای ڕاگەیاندن وێنەیەکی هزریی باشی لەلایەن جەماوەری وەرگری بەرهەمی ڕاگەیاندن نەبێت، توانای چارەسەرکردنی گرفتە کۆمەڵایەتییە گشتییەکانی نییە، یان ڕۆڵێکی کاریگەر لە ڕووداوەکانی گەشەپێدانی نەتەوەییدا نابینێت (14) .
بۆیە فەلسەفەی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا، لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە پێوەرو ڕێسا ڕەوشتییەکانی وەکوو ڕاستگۆیی و سەرڕاستی و بابەتیبوون ڕاوەستاوە، لەبەرئەوەی بنچینەیەکی درووستی ئەو پەیوەندییە گشتییانەیە کە پشت بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاستییانە دەبەستێت کە بە لای دەزگاکە و جەماوەرەکەشەوە گرنگ و جێگەی بایەخن، هەروەها گرتنەبەری لایەنی ڕوونکاری لە گواستنەوەی زانیارییەکان لە دەزگاکەوە بۆ جەماوەر و بە پێچەوانەشەوە، لەپێناوی دۆزینەوەی پردی هاوکاری و لەیەکتر تێگەیشتنی هاوبەشانە (15) .
لێرەدا دەکرێت بایەخی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەستنیشان بکرێن:
1.چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان وێنەیەکی باشی دەزگا ڕاگەیاندنەکە دابین دەکات، چونکە وێنەی باشی دەزگا ڕاگەیاندنەکە ڕۆڵێکی بنەڕەتی و سەرەکی و یەکلاییکەرەوە لە سەرکەوتنی بەرهەمی ڕاگەیاندن دەبینێت، چ پەیام بن، یان بیروبۆچوون، یاخود هەواڵ لە کاتی پێشکەش کردنی بۆ جەماوەری دەرەکی، چونکە وێنەی دەزگای ڕاگەیاندن، کاریگەرییەکی گرنگ و زیندووی لە توانای بەرهەمی ڕاگەیاندن لە ڕاکێشان و بەدەستهێنانی جەماوەری زیاتر هەیە (16) .
چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان، بۆ ماوەیەکی درێژتر پارێزگاری لە وێنەی باشی دەزگا ڕاگەیاندنەکە دەکات، “چونکە شارەزایانی کارگێڕیی ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن لە جیهاندا بۆیان دەرکەوتووە کە پێکهێنانی وێنەیەکی چاکی دەزگای ڕاگەیاندن بە شێوەیەکی پێ بەپێیی و ڕێبازییانە دەبێت لە ماوەی ساڵانێکی زۆر، بەڵام ئاسانە لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا ئەو وێنە باشە تێکوپێک بدرێت (17) .
3. چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن یارمەتیی زیاتر درککردنی کارگێڕیی باڵا بە بایەخی جەماوەری ناوخۆیی بۆ ئەو دامەزراوانە دەدات کە خۆی لە و فەرمانبەر و کرێکارانەدا دەبینێتەوە پێویستییان بە لایەنێکە بە دامەزراوەکە، یان دەزگاکەیان ببەستێتەوە و وابەستەبوون و دڵسۆزییان بۆی زیاتر بکات (18) .
4. چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا پشکداری لە ئامادەکردنی ڕای گشتی دەکات بۆ پەسەندکردن و وەرگرتنی بیروباوەڕو ڕاوبۆچوونی نوێ و دۆزینەوەی جەماوەری دەرەکی، کە لایەنگیری دەزگاکان بکات، ئەمەش پەیوەندی و ڕایەڵەی نێوان دەزگاکان و جەماوەرەکەی بەهێزتر دەکات و هاوکاریی نێوانیشیان مسۆگەر دەکات. چونکە پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا، پێویستیی بە دەروازەیەکی مرۆیی و کۆمەڵایەتیی ڕوون و ئاشکراو هاوسەنگتر هەیە لە دەزگاکانی دیکە، لەبەرئەوەی ئاماژەیە بۆ ڕێکخستن و چالاکیی جیاواز، ئەمەش نەک لەپێناوی بەخشینی وێنەیەکی شەرافەتمەندانە دەربارەی دەزگاکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی دەکات، بەڵکوو لەبەر چەسپاندنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە پتە و و بەردەوامەکانی لەگەڵ جەماوەر (19) .
5. چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشکداری لە پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانیتردا دەکات، پتەوکردنی هاوکاری دەزگاکە لەگەڵ دەزگاکانیتر بە یەکێک لە بنەما گرنگەکانی سەرکەوتنی کاری دەزگاکە و پەرەپێدانی دادەنرێت، چونکە تواناکانی دەزگاکە هەرچەندێک بێت، توانای ئەنجامدانی چالاکییەکانی و پەیوەندیکردنی لەگەڵ جەماوەرەکەی بە سەرکەوتوویی نابێت، ئەگەر هاوکارییەکی پتەوی لەگەڵ دەزگاکانیتردا نەبێت، چونکە وێنەی ئەو هاوکارییە بە ئەرێنی لەسەر ئاڕاستەکانی جەماوەرو ڕاوبۆچوونی دەربارەی دەزگاکە ڕەنگ دەداتەوە (20) .
بایەخی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بایەخی توێژینەوەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەو دەزگایانەدا دەردەکەوێت، چونکە ئاڕاستە ڕاستەکانی جەماوەرو ئارەزوو و پێداویستییەکانی ڕووندەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەدات لەسەر ئەنجامدانی هەموارکردنی گونجاوی نەخشەکاری و سیاسەتەکانی، بە جۆرێک لەگەڵ ئارەزووەکانی و ئارەزووی جەماوەرەکەیدا بەڕێوەبچێت (21) .
بۆ نموونە بەرنامە تەلەڤزیۆنییە سەرکەوتووەکان لەسەر سووسەکردن و مەزەندە بوونیاد نانرێت، بەڵکوو لەسەر بنەمای ئەو ڕاستی و زانیارییانە بوونیاد دەنرێت، کە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان دەربارەی جەماوەری وەرگری پەیامەکانی ڕاگەیاندن دووپاتی دەکەنەوە، بۆیە دەبێت ئەو جەماوەرە بناسرێت کە بەرنامەکانی ئاڕاستە دەکرێت، بۆ ئەمەش ئاڕاستە و ئارەزوو و پێداویستییەکان دەناسرێت، هەروەها توێژینەوە دەربارەی توانا بەردەستەکان و چۆنیەتیی ورووژاندنی ئاگایی جەماوەر و کارکردنە سەری دەکرێت (22) .
7. چالاکیی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵی زاڵبوون بە سەر ململانێکردن لەگەڵ دەزگا ڕاگەیاندنەکانیتر دەدەن، چونکە پیشەسازیی ڕاگەیاندن بە قووڵی و توندوتیژیی ململانێکانی لە بوارە جیاوازەکانیدا ناسراوە، چ ململانێیەکە لەگەڵ ئەو دەزگای ڕاگەیاندنانە بێت، کە خاوەن سرووشتی هاوبەشن، وەکوو ململانێی ڕۆژنامە بۆ ڕۆژنامە، یان گۆڤارەکان، یاخود لەگەڵ ئامرازە ڕاگەیاندنە درووستکراوە تەکنەلۆژییەکانیتر، وەکوو ململانێی ڕۆژنامەکان بۆ کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان، یان ململانێی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان بۆ ئینتەرنێت‌و…تاد (23) .
8. پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، پێویستیی بە ئامرازی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو هەیە، وەکوو تۆڕی ئینتەرنێت، لە هەڵسوکەوتی بەرانبەر چالاکییە جیاوازەکانی، وەکوو پێدانی هەواڵ و زانیارییەکان بۆ جەماوەر، هەروەها بۆ ناسینیان و پەیوەندیکردن پێیانەوە، ئەو ئامرازانەش خزمەتگوزارییەکانی پۆستی ئەلیکترۆنی و لاپەڕەکانی وێب و پەیوەندییەکان و وێنە ژمارەییەکان و هێماکان و بەرنامەکان و مشتومڕو گفتوگۆ و ئامرازە پێویستەکانیتر بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەنێوانیاندا.
چونکە بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە و ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی باش و ورد، لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندییە گشتییەکانەوە، دەرفەتی کاریگەریی بۆ سەر جەماوەر زیاترو گەیاندنی پەیامەکەی بە شێوەیەکی کاریگەرو کارا بۆیان دابین دەکات (24) .
ئینتەرنێت بۆتە یەکێک لە ئامرازەکانی پەیوەندیکردنی گرنگ بۆ کارگێڕیی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە چۆنیەتیی بەگەڕخستنی و سوودوەرگرتن لێی. بە جۆرێک ئینتەرنێت وای لەم سەردەمەی ئێستامان کردووە، کە بە توانای پەیوەندیکردنی بێئەندازەی نێوان مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا بناسرێت، ئەم زیادبوون و نەشونماکردنە لە پەیوەندیکردندا، وای لێکردووین کە ڕوو لە بابەتی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان مرۆڤەکان بکەین، دەکرێت بوترێت کە پەیوەندییە گشتییە نوێیەکان لەنێوان خەڵکیدا لەگەڵ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و بڵاوبوونەوەیدا سەریهەڵداو دامەزرا، جا پیشە و تایبەتمەند، یان ناسنامەکانیان هەرچییەک بن، بۆ ئەم جۆرە پەیوەندییانەش زاراوەی (پەیوەندییە تۆڕییەکان) بەکاردەهێنن، وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو پەیوەندییە تۆڕییانە باڵ بە سەر پەیوەندییە کۆن و نەریتییەکاندا بکێشن کە بەر لە سەرهەڵدانی ئینتەرنێت باو بوون (25) .
کارگێڕییەکانی پەیوەندییە گشتییەکان لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندندا بە دەست بەکارنەهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ دەناڵێنێت، بە شێوەیەکی تایبەتیش تۆڕی ئینتەرنێت لە چالاکییەکانی پەیوەندییە گشتییەکاندا، ئەمەش وا دەکات ئەو کارگێڕییانە هاوشانی تەکنەلۆژیای درووستکراوی ئەم سەردەمەی ئێستامان ڕێ نەکەن و کورتهێنانێک لە کرداری پەیوەندییە گشتییەکاندا بهێننەئاراوە، لەگەڵ ئەوەی کە سەردەمی ئینتەرنێت، سەردەمی زێڕینی پەیوەندییە گشتییەکانە، لەم دەیەی دوایی سەدەی ڕابردوودا پێشکەوت و هەلی گەورەی پێشکەش بە پیشەی پەیوەندییە گشتییەکان کرد (26) .
(Warren New man) ی سەرۆکی پێشووی پەیمانگای پەیوەندییە گشتییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووە ئەمەریکا، باسی ڕۆڵی پەیوەندییە گشتییەکانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەم جۆرە کردووە: (ئینتەرنێت، پەیوەندییە گشتییەکانە) . بەمەش ناکرێت بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت و بەگەڕخستنی لەم سەردەمەی ئێستاماندا، لەلایەن هیچ کرێکارێک کە لە ناو پیشەسازیی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگاکان کار دەکاتپشتگوێ بخرێت (27) .
بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە بواری پەیوەندییە گشتییەکان بووە پێداویستییەک کە هەر دەبوو هەبێت، لەخۆگرتنی ئەو تەکنیکە نوێیەش، دەرئەنجامی گەشەسەندنی بێ پێشینەی ژمارەی دەروازەکانی ڕاگەیاندن و خێرایی گواستنەوەی زانیارییەکان و ڕێژەی زانیارییە بەردەستەکان و قەبارەی ئەو ڕێکخراوانە بوو، کە پەیوەندییە گشتییەکان بەکاردەهێنن، هەروەها قەبارەی خودی ڕێکخراوەکانی پەیوەندییە گشتییەکان و جۆراوجۆربوونی ئەو تەکنیکە نوێیانەی کە شایانی پیادەکردن بوون لەسەر پیشەسازیی پەیوەندییە گشتییەکان (28) .
تەکنەلۆژیای خێراو دەستوبردکەر لە ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، پەرەی بە ئەرکی پەیوەندییە گشتییەکان داو بە خێرایی و زۆری و بەرفراوانی بڵاوبوونەوەش ناسرا، لە نموونەی پیادەکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییە گشتییەکانی تەکنەلۆژیا، ئەوەی ئەمڕۆکە لە بەکارهێنانی گەورەی پەیامە ئەلیکترۆنییەکان (Electronic Message) دەربارەی جیهان دەیبینین بە خێراییەکی بێ ئەندازە و دەرکەوتنی توانای قەبەی کۆمپیوتەری کەسی لە عەمبارکردن و خستنەکارو بەرهەمهێنان و گواستنەوەی زانیارییەکان ناسراوە.
هەروەها بە و خزمەتگوزارییە تایبەتمەندانەش دادەنرێت کە ئینتەرنێت بۆ پەیوەندییە گشتییەکان دابینیان دەکات، لە پێدانی ناوی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی کە بابەتیان دەربارەی ڕێکخراوەکە و سرووشتی ئەو پەیامانە و ناوەرۆکەکانیان بە ڕێکخراوەکە، یان دەزگاکە بڵاوکردۆتەوە.
لەوانەشە ڕێکخراوەکە ئینتەرنێت بۆ گەڕان بە دوای کڕیاری نوێ، یان بە دەستهێنانی دەرئەنجامی تایبەت بە ڕای گشتی بەکاربهێنێت (29) .
لە ئێستادا دابینکردنی توانا ئەلیکترۆنییەکان بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە گشتییەکان و بەڕێوەبردنی بەشەکانی پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بۆتە کارێکی پێویست، هەر کردارێک لە و کردارانە دابینکردنی توانا ئەلیکترۆنییەکان بۆ دەزگاکە لە پەیوەندیکردن بە ناو و دەرەوەی دەزگاکە لەخۆدەگرێت.
ڕێگە و ئامرازی زۆر هەن کە فەرمانبەرانی پەیوەندییە گشتییەکان و بەرپرسانیان لە دامەزراوەکان بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیکردن لە میانی تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتەوە بیگرنەبەر.
لە ئێستاشدا لە توانای فەرمانبەرانی پەیوەندییە گشتییەکان و بەرپرسانیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا هەیە، کە پێگەی ئەلیکترۆنی لەسەر وێب دابمەزرێنن و پۆستی ئەلیکترۆنی و نامەی یەکسەرو خێرا و مشتومڕو هەواڵەرۆژانەییەکان لە میانی کۆمەڵە و لیستی پۆست و گفتوگۆ لەسەر تەختە ئەلیکترۆنییەکان ئەنجام بدەن (30) .
ئینتەرنێت شۆڕشێکی مەزنی لە جیهانی پەیوەندییە گشتییەکاندا هێنایە ئاراوە، کاریگەرییەکەیشی تەنیا لە گۆڕینی ئەو ڕێگایانەی کە تایبەتمەندان لە و بوارەدا گرتبوویانەبەر نەبوو، بەڵکوو یارمەتیی گۆڕینی ڕووخساری ئەو پەیوەندییانەشی بە شێوەیەکی تەواوی و بەش بەشیش دا (31) .
پەرەسەندنە یەک لە دوای یەکەکان لە بواری تەکنەلۆژیای ژمارەیی و گرنگترینیشیان ئینتەرنێت، بوونە هۆی گۆڕینی ئەوەی دەکرێت پێی بوترێت سرووشتی بواری گشتی (Public Sphere) کە تاکەکان تێیدا دەژین، بە جۆرێک کە توانای گۆڕینی ڕاوبۆچوونەکانیان لەسەر پرسە سیاسییە گشتییەکان هەیە، هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش توانایان لە کۆکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی دەزگاکە و جەماوەرەکەی پێکەوە هەیە.
ئەم پەرەسەندنانە لە بواری هەڵسوکەوتی پەیوەندییە گشتییەکان، وەکوو ئەرکێکی کارگێڕییانە و پەیوەندیکردنانەی دەزگاکان و دامەزراوە جیاوازەکان ڕەنگی داوەتەوە. وەکوو ئەرکێکیش خراوەتە سەر ئەوانەی کاری پەیوەندییە گشتییەکان ئەنجام دەدەن، دووبارە بیر لە ستراتیژییەکانی پەیوەندیکردنیان لە بەر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنانەی لەتەکنەلۆژیای ژمارەییدا ڕوویانداوە بکەنەوە، گرنگترینیشیان ئینتەرنێتە (32) . لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن ئەوانەی کاری پەیوەندییە گشتییەکان لە بواری کارەکانیان ئەنجام دەدەن، هێشتا لە سەرەتاکانیدایە، ئەوەش وێڕای ئەو جیاوازییە زۆرانەی کە ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنەرانی لە بوارەکانی پەیوەندییە گشتییەکاندا دابینیان دەکات، کە دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە چڕیان بکەینەوە (33) :
1. ئینتەرنێت ڕۆڵێکی گەورەی لە پەیوەندیکردن بە جەماوەری ڕێکخراوەکە و ڕاڤەکردنی باری سەرنجی بۆیان هەیە، لە کاتی بەرکەوتنی ڕێکخراوەکەش بە هێرشێک، ئەوا ئینتەرنێت بە یەکەم هێڵی بەرگریکار دادەنرێت، ئەوەش لە سۆنگەی ئەو توانا زۆرەی لە دابینکردنی توانای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جەماوەری بەئامانجکراودا هەیەتی، بێ ئەوەی پەیامەکان بەر هەر هەموارکردنێک بکەون.
2. ئینتەرنێت ڕۆڵێکی گرنگ لە پێکهێنانی وێنەی هزریی ڕێکخراوە جیاوازەکان دەگێڕێت، ئەوەش بە بەکارهێنانی تێچوویەکی ماکییانەی نزم و توانایەکی کەم، ئەگەر بە ئامرازەکانی دیکە بەراورد بکرێت.
3. ئینتەرنێت بە ئامرازێکی کارلێک دادەنرێت، چونکە ڕێکخراوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارلێک لەگەڵ جەماوەرەکەیدا دەکات، ئەمەش سوودی زۆر بە ڕێکخراوەکە دەگەیەنێت، لەوانە: چاکترکردنی وێنەی هزریی ڕێکخراوەکە، ئاسانکردنی کرداری شیکردنەوەی ئاڕاستەکانی ڕای گشتی و پێشکەشکردنی ئامرازە تەکنەلۆژییە پێویستەکان بۆ هێنانەدیی پەیوەندیکردنی دوو ئاڕاستەیی لەگەڵ جەماوەرێکی زۆرو دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو جەماوەرە.
4. جەماوەر لە میانی ناڕەزایی و ڕەخنەکانییەوە دەتوانێت هەڵمەتی کارکردنە سەر ڕەفتاری ڕێکخراوەکان بگرێتەبەر.
5. ڕێکخراوەکان پێگەکانیان بۆ ناساندن و پێشکەشکردنی خۆیان بە وێنەی هاووڵاتییەکی بەرپرسی کۆمەڵایەتییانە بەکاردەهێنن، واتە جەخت لەسەر ئەرکی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوەکە دەکرێتەوە.
6. ڕۆڵی ئینتەرنێت، تەنیا لەپاڵپشتیکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی بواری پەیوەندیکردندا نەماوەتەوە، بەڵکوو پشکدارییەکی گەورەی لە بواری توێژینەوەی تایبەتمەندو گرنگی وەکوو خێرایی و ئاسانی و هەرزانی نرخەکەی لەسەر ئینتەرنێت کرد، ئەگەر لەگەڵ ڕێگە نەریتی و کۆنەکانی توێژینەوەدا بەراورد بکرێت، زێدەباری زیاتربوونی بەردەوامی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، چونکە ئینتەرنێت بە بەهایەکی زێدە، یان جێگرەوە بۆ ڕێگە کۆنەکانی کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە کەرتە خۆجێیی و نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت.
ئینتەرنێت تەنیا بەوەندەشەوە نەوەستاوە، بەڵکوو یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان پەیوەندییە گشتییەکان و کردارەکانی دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەرو دەسەڵاتی هاوبەش و نوێ و ڕەواجدان بە کۆمپانیاکە و بەڕێوەبردنی گرفت و قەیرانەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوە.
ژمارەیەکی گەورەی دامەزراوەکان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت هەن و کاتێک دەستیان پێکرد، بەرژەوەندیی جەماوەری ئینتەرنێت و بایەخەکانیان لەبەرچاو نەگرت.
کارمەندی سەرکەوتووی پەیوەندییە گشتییەکان، ئارەزووی خوڵقاندنی سۆزداری و ڕاکێشانی ئاڵوگۆڕکراوی نێوان دەزگاو جەماوەرە چالاک و هۆشیارەکەی دەکات. ئامانجیش پارێزگاریکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ جەماوەری چالاک و نوێکراوە و ڕاکێشانی ئەو خەڵکانەی کە دەزگاکە دەناسن و بایەخەکانی ئەو کەسانەش دەدوێنن، کە تا ئێستا دەزگاکە ناناسن، لەبەرئەوەی پیادەکردنی کارگێڕیی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگاکان لەسەر ئینتەرنێت، هێندە گران نییە، وەکوو دەردەکەوێت (34) .
کرێکاران و بەرپرسانی پەیوەندییە گشتییەکان، ئامرازی پەیوەندیکردنی فرە و هەمەجۆر لە بواری کارەکانیان بەکاردەهێنن. بۆ نموونە ئامرازە چاپکراوەکان هەن، کە لەوانیتر بەربڵاوترن، چ لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەماوەری ناوخۆیی، یان دەرەکیی دەزگاکە (35) ، ئامرازە چاپکراوەکانی جەماوەری ناوخۆش، خۆی لە وتارەکانی ئەو کارگێڕی و ڕۆژنامە و گۆڤارانەدا دەبینێتەوە کە کاری تێدا دەکەن، هەروەها بڵاوکراوە و ڕاپۆرتە دارایی و ساڵانەییەکان و نامیلکە و بڵاوکراوەکانیش دەگرێتەوە. چاپەمەنییەکانی جەماوەری دەرەکیش خۆیان لە جاڕدانەکانی ڕاگەیاندنی بازرگانیی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و ئێزگە و تەلەڤزیۆن و ئینتەرنێت و ڕاپۆرتەکان و پەیامەکان و نامیلکە و پۆستەرە لکاوەکان و جاڕدانی پۆست و ئەوانیتریش دەگرێتەوە.
سەرباری ئەوەی ئینتەرنێت دەرفەتی مەزن بۆ بەگەڕخستنی کارامەیی و داهێنانەکانی کرێکاران لەم بوارەدا ڕەخساندووە، هەروەها ئامرازەکان و تەکنیکەکانی پەیوەندیکردنی بۆیان دابین کردووە، کە پێشتر تەنیا بۆ چەند کەسانێک دابین کرابوون، تەکنەلۆژیا یارمەتیی کرێکارانی پەیوەندییە گشتییەکان و بەرپرسانیدا لە بەکارهێنانی زۆرێک لە ڕێگە و ئامرازەکانی ئەنجامدانی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی قووڵتر.
ئێستاش ڕوون و ئاشکرایە کارامەییەکانی پەیوەندییە گشتییەکان، پێویستیان بەوە هەیە کە بۆ هەموو کرێکارانی دەزگاکە بە تەواوی بگوازرێنەوە، بەرپرسیارێتییەکیش هەیە ئەویش گۆڕینی دەزگاکەیە بەرە و شێوەی ئەلیکترۆنیی خۆکاری، تاکو دەزگاکە کاراتر بێت و بتوانرێت چوارچێوەیەکی کارکردن لەپێناو دامەزراندنی پەیوەندییە کۆتوبەندکراوەکان لە ڕێگەی دەزگاکە بە تەواوی دابندرێت و بەهێزیش بکرێت، لەگەڵ ئەوانەی بەرژەوەندییان بە دەزگاکەوە هەیە (36) .
بۆ زانینیش هۆی ڕاکێشانی دامەزراوە و کۆمپانیاکان لەلایەن تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەهۆی ئاسان بەکارهێنان و پەیوەندیکردنەوەیە تیایدا، بە جۆرێک کە ئەو تۆڕە بۆتە جێگەی بایەخی جیهانی و خۆجێیی دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، چونکە دەرفەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بازاڕکاریی ئێجگار زۆر دەڕەخسێنێت، سەرباری ئەوەی کات و تێچوو کەم دەکاتەوە. بەکارهێنانی ئینتەرنێت و بەگەڕخستنی، لە و توانا گەورانەن کە دەکرێت لە ڕێگەیانەوە دەسەڵاتێکی بەهێز بە سەر پەیوەندییەکانی هەموو دەزگاکەدا بسەپێندرێت و پارێزگاری لە ناوبانگەکەی بکرێت.[1]

$سەرچاوە و ژێدەر و پەراوێزەکان:$
1/ حسون الادريسي، واقع العلاقات العامة في المؤسسات الاعلاميةhttp://www.bahr-ansab.com/vb/showthreadr.php تاريخ الزيارة 26/8/2011.
2/ فيليب هينسلو، فن إدارة العلاقات العامة، ترجمة د. خالد العامري، الجيزة، مصر، دار الفاروق للنشر والتوزيع، 2008، ص103.
3/ المصدر نفسه، ص13.
4/ عبدالکريم درويش وليلي تکلا، أصول الادارة العامة، القاهرة، مکتبة الانجلوالمصرية، 1968، ص119.
5/ د. فاطمة حسين عواد، الاتصال والاعلام التسويقي، عمان، دار أسامة للنشر والتوزيع، 2010، ص298.
6/ د. محمد منير حجاب، العلاقات العامة في المؤسسات الحديثة، دار الفجر للنشر ولتوزيع، القاهرة، 2007، ص72.
7/ د. محمد منير حجاب وسحر محمد وهبي، المداخل الساسية للعلاقات العامة: المدخل الإتصالي، ط4، دار الفجر للنشر والتوزيع، القاهرة، 2006 ، ص68.
8/ أليسون فيکر، دليل العلاقات العامة: مرجع عملي شامل، ترجمة عبدالحکم الخزامي، القاهرة، دار الفجر للنشر والتوزيع، 2004، ص375.
9/ Trevor Morris & Simon Goldsworthy، public Relation for Asia، Hound mills، Basingstocke، Hampshire RG21 6XS، 175 Fifth Avenue، New York، U.S.A، 2008، P.196
10/ د. محمد منير حجاب، مصدر سابق، ص73.
11/ ابراهيم أحمد عرقوب، تخطيط الحملة الاتصالية، مجلة کلية التربية عدد (1) ، 1995، ص88.
12/ فضيل دليو، اتصال المؤسسة، دار الفجر للنشر والتوزيع، القاهرة، 2003 ، ص53.
13/ د. محمد منير حجاب، الاعلام السياحي، القاهرة، ط2، دار الفجر للنشر، 2003، ص61.
14/ حسن عماد مکاوي، انتاج البرامج للراديو: النظرية والتطبيق، القاهرة، مکتبة الانجلو المصرية، 1989، ص38.
15/ احسان عسکر، المدخل الى العلاقات العامة (نحو مجتمع آمن متفاهم) ، القاهرة، دار النهضة العربية، 1979، ص49.
16/ محمود جاسم الصميدعي وردينة عثمان، التسويق اعلامي: المدخل الستراتيجي، عمان، دار المنهاج للنشر والتوزيع، 2003، ص208.
17/ د. صليب بطرس، ادارة الصحف، الهيئة المصرية العامة للکتاب، القاهرة، 1974، ص20.
18/ جميل احمد خضر، العلاقات العامة، عمان، دار المسيرة للنشر والتوزيع، 1998، ص23.
19/ احمد کمال احمد، العلاقات العامة، القاهرة، مکتبة القاهرة الحديثة، 1994، ص30.
20/ هناء حافظ بدوي، العلاقات العامة والخدمة الاجتماعية، الاسنکدرية، المکتب الجامعي الحديث، 2001، ص43.
21/ د. عبدالرزاق الدليمي، العلاقات العامة والعولمة، دار جرير للنشر والتويع، عمان، 2005، ص39.
22/ د. ابراهيم امام، الاعلام والاتصال بالجماهير، القاهرة، ط3، مکتبة الانجلوالمصرية، 1984، ص338.
23/ د. محمود علم الدين وأميرة العباسي، ادارة الصحف واقتصادياتها، مرکز جامعة القاهرة للتعليم المفتوح، القاهرة، 2001، ص13.
24/ د. حسنين شفيق، الإعلام الإلکتروني، (رحمة) بريس للطباعة والنشر، القاهرة، 2006، ص17
25/ د. احمد بدر، الاعلام الدولي دراسات في الاتصال والدعاية الدولية، القاهرة، ط4، دار قباء للطباعة والنشر، 1999، ص195.
26/ د. محمود يوسف، إدارة وتخطيط العلاقات العامة، القاهرة، الدار العربية للنشر والتوزيع، 2008، ص148.
27/ أليسون فيکر، مصدر سابق، ص346.
28/ د. محمود يوسف، مصدر سابق، ص148.
29/ د. حسنين شفيق، الاعلام الالکتروني، القاهرة، (رحمة) بريس للطباعة والنشر، 2006، ص25.
30/ د. حسنين شفيق، مصدر سابق، ص166-167.
31/ ديفيد فيليبس، مصدر سابق، ص27.
32/ د. خيرت معوض محمد عياد، المسؤولية الاعلامية للعلاقات العامة عبر الانترنيت، مجلة الشارقة للعلوم الانسانية والاجتماعية، المجلد6، العدد 3، أکتوبر 2009، ص36.
33/ د. محمود يوسف، مصدر سابق، ص148-149.
34/ د. محمود يوسف، مصدر سابق، ص62-63.
35/ د. محمود يوسف مصطفى، مدخل الى العلاقات العامة، القاهرة، الدار العربية للتعليم المفتوح، 2003، ص95.
36/ د. حسنين شفيق، مصدر سابق، ص161.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 521
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 23-01-2023
Articoli collegati: 4
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 23-01-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Media
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 94%
94%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 27-01-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 28-01-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان عەلی ) in: 27-01-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 521
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,083
Immagini 106,706
Libri 19,299
File correlati 97,346
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.671 secondo (s)!