$ئەوە منم، منی ژن!$
بە هەموو ئەو بوونەی درکم پێکردووە لە خۆمدا بوونم هەیە و دەدوێم و دەنووسم و کار دەکەم.
پێدەکەنم و دەگریم و بیردەکەمەوە.
ڕابردووم هەیە و بۆ ئاییندە دەڕووانم.
من ئەو ژنەم وەک هەر مرۆڤێکی سەر زەمین دەژیم، هەڵە دەکەم و فێردەبم.
توانای هەڵبژاردن و وتنی نەخێرم هەیە بۆ ئەو مامەڵانەی بە شایستەی خۆم و هیچ مرۆڤێکی دیکەی نازانم.
ڕەخنەم هەیە و توانای بینینی جوانیەکانیشم هەیە. ئەو باجە کۆمەڵایەتییەی تۆ منی پێ ناچار دەکەیت واتای ئەوە نییە کە من خراپ و تۆ باشی.
جیاوازیی منێک و تۆیەک هەر نەوتنی قسەی دڵ و تێگەیشتنمانە لەوەی دەگوزەرێت.
کەمێک ئاسۆی بینینت فراوان بکە بزانە چەندە جیاوازە دنیای من و تۆ؟! [1]
#هاوژین زیبا#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 922
Scrivi il tuo commento su questo articolo!