زیاتر لە نیوەی خانمان لە کاتی سوڕی مانگانە ئازاریان هەیە بۆ ماوەی ڕۆژێک یان زیاتر لە مانگێکدا، بە گشتی هەست بە نائاسوودەیی دەکەن، نیشانەکانی سەرئێشە، سک، ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت و حەوزدا هەیە.
$هەندێک خواردنەوە هەیە یارمەتیی کەمبوونەوەی ئازاری سوڕی مانگانە دەدەن.$
1- $ئاو$
لە ماوەی سوڕی مانگانە زیاتر بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدە، بەتایبەتی ئاوی گەرم، کرژی ماسوولکەکان کەمدەکاتەوە و پشویان پێدەدات.
2- $چای ڕووەکی$
هەندێک جۆری چای ڕووەکی هەیە ڕۆڵی هەیە لە کەمبوونەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، وەکوو چای بەیبوون و زەنجەفیل و چای سەوز، ئازاری سک و کرژبوونی کەمدەکەنەوە و هەوکردن ناهێڵن.
3- $سموسی یان شەربەتی سەوزە$
ئەو سمویانەی لە سەوزەی فرێش درووستدەکرێن ڕۆڵی زۆرباشیان هەیە لە کەمبوونەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، سەرچاوەیەکی سەرکی ئاسن و مەگنسیۆمن، یارمەتیی نەهێشتنی شەکەتی و بێتاقەتی دەدەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 708
Scrivi il tuo commento su questo articolo!