$شکاندنی کێلی گڵکۆی شەهیدان لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمەوە لە بۆکان$
بەکرێگیراوانی ڕژێم لە شاری #بۆکان#، دوای ئەوەی کە لە گۆڕستانی ئاوایی ئاڵیکەند ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی چلەی شەهید محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور کردبوو، کێلی شەهید عەبدوڵڵا محەمەد پووریان شکاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی 7ی ڕێبەندانی 1401ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە تەواوی چوار دەوری گۆڕستانی گوندی ئاڵیکەند سەربە شاری بۆکانیان تەنیبوو و ڕێگرییان لەوە کرد کە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، شەهیدی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەڕێوە بچێت و هەڵیانکوتاوەتە سەر گۆڕی شەهید عەبدوڵڵا محەمەد پوور، شەهیدی حیزب و گەل و کێلی گڵکۆکەیان شکاندووە.
شەهید عەبدوڵڵا محەمەد پوور، شەهیدی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1342 لە ئاوایی ئاڵیکەند لەدایک بووە و ساڵی 1360ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکی قارەمانانەدا لەنێوان شارەکانی #سەقز# و #بۆکان#، لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەرگرییەکی زۆر، پەیوەست بوو بە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە و تەرمەکەی لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپەردە کرابوو. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 569
Scrivi il tuo commento su questo articolo!