دەقی پەیامەکەی ئاراس محەمەد ئاغا:
بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەکارکردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەکەتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ، کە لە کوردستانێکی نوێ و ئازاد دا وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردیی ڕۆژانە لە دایک بوو، ناوێکی گەشی ناو مێدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، کە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ڕۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی و خوێنەرەکانی بکات، ئومێد دەکەم کوردستانی نوێ درێژە به و ڕێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئه و پێگە ڕەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.
لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی( 32) ساڵەی تەمەنی ژیانی ڕۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین کوردستانی نوێ هەر لەپێشکەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و ڕوبەری ئازادیی بیروڕا و ڕەخنەی بنیاتنەر بێت کە لەسەرەتاکانییەوە پێی ناسراوە.
هەمیشە لە پێشکەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەربەرز و سەرکەوتوو بن[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 630
Scrivi il tuo commento su questo articolo!