دەقی پیرۆزبایی ئاراس محەمەد ئاغا:
بەڕێزان/ ھەڤال عەتا کەریم سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان وستافی PUKMEDIA ی ئازیز
بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (20)مین ساڵەی دامەزراندنی سایتەکەتانەوە، بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی 7ی ڕێکخستنی نەینەوا پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەین، کە توانیوتانە ببنە سەرچاوەی هەواڵی دروست و ڕاست وسەنگینی نێو میدیای کوردی.
پی یوکەی میدیا لە پێناو خزمەتی ڕۆژنامەگەری وگەیاندنی پەیامی ڕاستی و زانیاری دروست و ڕاستگۆیی و بەرپرسیارێتی کردووەتە ئەرکێکی لە پێشینەی خۆی و بنەما سەرەکییەکانی وەک خۆی جێبەجێ کردووە وبۆتە سەرچاوە بۆزۆرینەی کەناڵەکانی دیکە.لەم ڕووەوەش دەشتی نەینەوا پشتگۆی نەخستوە ھەمیشە گرنگی تایبەتیان پێ داوە لە سایتەکەیان ئەمەش جێگای شانازییە بۆ ئێمە مانان و یەکێتیەکانی جێناکۆکەکان و بەتایبەتیش شاری موسڵ .
دووبارە ئەم ساڵیادە لە ئێوه و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و خوێنەران پیرۆز بێت وبەهیوای بەردەوامی و گەشەی زیاتر بە وێبسایتەکەتان ھەمیشە سەربەرزبن.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 489
Scrivi il tuo commento su questo articolo!