بدە لە تەختە، حیزیش بەبەختە.
کارێک بەبێچەندووچوون و بێماندووبوون بۆ کەسێک ئەنجامبدرێت، بێئەوەی شێکی وا پێوەی ماندووببێت، دەڵێن: کەسەکە بەبەختە بۆیە ئەو کارەی بۆ کراوە یان بۆی ئەنجامدراوە، هەرمان کار بۆ کەسێکی تر بەو ئاسانییە ئەنجامنەدرێت، یان کەسێک زۆر پێوەی ماندووببێت، لەگەڵ ئەوەدا بۆی نەگونجێت دەڵێن: بەختی نییە، بۆیە ئەوانەی کاریان بۆ ئەنجامنادرێ، قسەی خراپ دەخەنەپاڵ ئەو کەسانە و لە کوردەواردا دەڵێن: حیز بەبەختە و لە هەموو شوێنێک کاریان دەڕوات و زەوییان بۆ تەختە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 465