#لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پەیوەندی بە زیاتر لە سی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە و لەبارەی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی گفتوگۆی لەگەڵدا کردوون.
ناوەرۆکی پەیوەندییەکانی لاهور شێخ جەنگی، پەیوەندی بە پرسی گەڕانەوەی هەبووە بۆ ناو یەکێتی و لە ناوەرۆکی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەی بە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی گووتووە کە لە ڕێگەی دادگاوە مافی خۆی لە ناو یەکێتی وەردەگرێتەوە و ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، بەردەوام نابێت.
#بافڵ تاڵەبانی# ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لاهور شێخ جەنگی و ئەو بەرپرسانەی یەکێتی وەرگرتووە و نیگەرانە لەو شێوازە قسەکردنەی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی.
بافڵ تاڵەبانی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی حیزبەکەی لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە پەیوەندییانە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 828
Scrivi il tuo commento su questo articolo!