Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,432
Immagini 104,872
Libri 19,376
File correlati 97,515
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
کوردەکانی میسر
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
1 Vota 5
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەکانی میسر

کوردەکانی میسر
کوردەکانی میسر
#قوتەیبە فازل#

$مێژووی کورد لە میسر$
میسر یەکێکە لە و وڵاتانەی کە مێژوویەکی دێرینی پەیوەندی هەیە لەگەڵ کوردا، سەرچاوە مێژوویەکان سەرەتای پەیوەندی کورد و میسر بۆ سەردەمی میتانییەکان و پەیوەندییان لەگەڵ فیرعەونەکانی میسردا دەگێڕنەوه، ‌ کە لە سەردەمی پاشای میتانی (تووشەرتا- 1390 پێش زاین) درووست بووە، سەرچاوە مێژووییەکانی میسر بە هاوڕێی زۆر نزیک لە فیرعەونەکانی میسر وەسفیان کردووه. بە تایبەت (ئەمنحەوتەبی سێهەم و چوارەم) هەروەها پەیوەندی خزمایەتی و هاوسەرگیری لەنێوانیاندا هەبووە.
یەکێک لە خوشکەکانی پاشای (میتانی) هاوسەری ئەمن حوتەبی سێهەم بوو، هەروەها یەکێک لە کچەکانیشی بە ناوی (نەفەرتیتی) هاوسەری ئەمنحوتبی چوارەم دەبێت و بە یەکێک لە شاژنە جوانەکانی میسر بەناوبانگە، میسر لەو سەردەمەدا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئایینی یەکتا پەرستیەوه، ‌کە ئایینی میتانییەکان بووە، واتە میتانییەکان یەک خوا پەرست بوونە، ئەم کاریگەرییە وا لە فیرعەونی ئەوکاتەی میسر (ئەخناتۆن) دەکات کە یەکتاپەرستی لە سەرانسەری میسردا ڕابگەیەنێت و سەرجەم بتەکانی میسر تێک بشکێنێت، ئەم هەنگاوەش لەژێر کاریگەریی شاژنە (نەفرتیتی) بووە لە ساڵی (1369-1353) ی پێش زایندا.
پاشان بۆ ماوەیەکی کەم شاژنە (نەفرتیتی) دەسەڵاتدارێتی میسر دەگرێتە دەست، بەڵام بەهۆی ئاژاوە گێڕی و ناکۆکیەوە لەناو دەچێت. پەیوەندی کورد و میسر هەر بەردەوامی دەبێت تا سەردەمی چوونی سوپای ئیسلام بۆ میسر و پاشانیش ئەم پەیوەندییە لەسەردەمی سەڵتەنەتی ئەیوبیەکاندا دەگاتە ترۆپک و سەرجەم کایەکانی دەوڵەت و حوکمڕانی میسر دەکەوێتە دەستی کوردەوە.
پایتەختی حوکمڕانی ئەیوبیەکان لە دیمەشق و قاهیرە بووە، لە میسر دەسەڵاتیان تا ساڵی (1250) زایینی بەردەوام بووه، ‌تا کۆتا میری ئەیوبیەکان لەسەر دەستی مەمالیکەکان دەکوژرێت، جگە لە هەموو ئەمانەی باس کرا بە درێژایی مێژووی وڵاتی میسر کورد بوونی بەرچاو بووە و ڕۆڵی لەو وڵاتەدا بەرجەستە بووە.
لە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردیشدا هەمیشە دەبێت ئەوە لە یاد نەکرێت کە وڵاتی میسر یەکەم وێستگەی ڕۆژنامەگەری کوردی بووە، ڕۆژنامەی (کوردستان) یەکەم ڕۆژنامەی نووسراوی کوردی بوو کە لە (22ی نیسانی 1898) لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر و لەسەر دەستی (میقداد مەدحەت بەدرخان) دەرچوو، کەواتە پەیوەندی کورد و میسر پەیوەندییەکی دێرین و هەمەلایەنە و لەبیر نەکراوە.

$ئامار و دابەشبوونی جوگرافی$
هیچ ئامارێکی فەڕمی نییە کە ژمارەی کوردەکانی میسر دیاری بکات، بەڵام چەندین ژمارە باس دەکرێت، چەندین بنەماڵە و کەسایەتی میسر هەن کە نازناو و ڕەچەڵەکیان کوردییە، بە پێی وتەی (سلێمان عوسمان) یش بێت کۆنسوولی میسر باسی لە بوونی زیاتر لە چوار ملیۆن میسری کردووە کە بە ڕەگەز و نەتەوە کورد بوون و هەروەها باسی لە بوونی پەیوەندیی مێژوویی لەنێوان نەتەوەی کورد و میسری کرد و وتی؛ چوار ملیۆن میسری بە ڕەگەز کورد کە لە بواری جیاواز لە میسر بوونیان هەیە. ئەم وتەیە جێی بایەخە لەبەر ئەوەی کەسێکی خاوەن پێگەی ئەو وڵاتە کردوویەتی و پێویستە زۆر بەوردی بە ‌دواداچوونی بۆ بکرێت.
کوردەکانی میسریش وەک کوردانی تر؛ لە وڵاتانی هاوشێوە بەسەرانسەری وڵاتدا دابەشبوونە هەر لە شاری ئەسکەندەرییەی باکوورەوە تا ئەسوان لە باشووری وڵات، بە هەموو پارێزگاکانی میسردا بڵاوبوونەتەوە و نیشتەجێ‌ بوون، جێگەیەکی دیاریکراو نییە. کە کوردەکانی تێدا بن و ئاماژەیان پێبدرێت، بەڵکوو بەهۆی نەبوونی پەیوەندییەکی بەتین لەنێوانیاندا بەشێکی زۆر لە کوردەکان لەنێو کۆمەڵگەی میسریدا تواونەتەوە و تەنیا دەزانن کە ڕەچەڵەکیان کوردە و بەس.
نووسەری بە ڕەگەز کوردی-میسری دکتۆرە (دوڕیە عەونی) لە پەڕتووکی (کورد لە میسر بە درێژایی سەدەکان) دەڵێت (ناوی زۆر شوێن و جێگە لە وڵاتی میسردا کوردین و بەرگی میسریان بەسەردا دابڕاوە، بۆ نموونە – زەمالک، نووسەر دەڵێت؛ ئەم وشەیە کوردییە و بە ‌واتای شوێنی پشووی پاشاکان کە شوێنێک بووە میرەکانی ئەیووبی لە هاویندا وەک هاوینە هەوار بۆ پشوودانی خۆیان تیایدا ماونەتەوە) .
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/469581/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0001.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=
$ناو و شوێنە کوردییەکان لە میسر$
میسریش هەروەک ئەو وڵاتانەی تر کە ڕۆژگارێک کوردیان تێدا ژیاوە، چەندین شوێن و ناوچە و گوند و شار هەیە کە تا ئێستاش ناو و نازناوی کوردییان پێوەیە و ماوەتەوە، لە وڵاتی میسر زۆر ناوچەی کوردی ناو بوونیان هەیە لەوانە: (کفر الاکراد، منییە الکردی، قریە الکردی، قریە الاکراد، قریە بنی زید الاکراد، قریە جزیرە الاکراد، مدینە الکردی) .
جگە لەوەی دەیان گەڕەک و ناوچە لە گەورە شارەکانی وڵاتی میسر بە ناوی کەسایەتیە کوردییەکانەوە بەناوبانگە، لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە دوو لە و ناوچانە بدەم و، هەڵوێستەیەکی لەسەر بکەین و باسی بکەین ئەویش؛ یەکێکە لە شارۆچکە گەورەکانی میسر لە پارێزگای (دەقهەلیە‌) کە ئەویش شارۆچکەی (مدینە الکردی) یە، هەروەها (جزیرە الاکراد) لە پارێزگای (ئەسوات) .

$مدینە الکردی$
شارۆچکەی (مدینە الکردی) یەکێکە لە شارۆچکە گەورەکانی پارێزگای دەقهەلیە، ئەم شارۆچکەیە بە یەکێک لە جوانترین و ڕازاوەترین شارۆچکەکانی میسر ئەژمار دەکرێت، کە بە داخەوە کورد لێی بێ ئاگایه، تەنانەت نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردیش تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکیان بەم شارە کوردییە نەداوە‌. لەسەر ناوی ئەم شارۆچکەیە دوو گێڕانەوە هەیە کە بریتین لە:
یەکەم: بە پێی ئەم گێڕانەوەیە هەر لەگەڵ سەرەتای دەسەڵاتی ئەیوبیەکاندا لە میسر بەشێک لە کوردەکان هاتوونەتە ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتەجێ بوونە، پێشتر ناوی ئەم شارۆچکەیە (تەنبوو) بووه، ‌بەڵام بەهۆی ئەوەی کوردەکان ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بووندا بوونە ناوی شارۆچکەکە گۆڕدراوە بە (مدینە الکردی) و ئەم ناوەی بەسەردا دابڕاوه.‌ تا ئێستاش هەموو دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە دان بەوەدا دەنێن کە ڕەچەڵەکیان کوردە.
دووەم: بە پێی ئەم گێڕانەوەیە بێت لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، دەسەڵاتی ئەم شارۆچکەیە بەدەستی کەسایەتییەکی کوردییەوە دەبێت بە ناوی (محەمەد ئاغای کوردی) هەر چەندە ئەم گێڕانەوەیە سەرجەم خەڵکی شارۆچکەکە ڕەتی دەکەنەوە و خۆیان بە نەوەی سوڵتان (سەڵاحەدینی ئەیوبی) لە قەڵەم دەدەن. هەر کام لەم گێڕانەوانە ڕاست بن؛ گرنگ ئەوەیە کە سەرجەم دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە شانازی بە کورد بوونی خۆیانەوە دەکەن.
ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە بە پێی سەرژمیێری ساڵی (2009) زیاتر لە (150) هەزار کەس دەبن، دووری نێوان ئەم شارۆچکەیە و قاهیرەی پایتەخت (180) کیلۆمەترە، بە شارێکی کشتوکاڵی و پیشەسازی بەناوبانگه، ‌ زۆربەی خەڵکەکەی باری ژیان و گوزەرانیان مامناوەنده، بەڵام بەراورد بە دانیشتووانی وڵاتی میسر ژیانیان لە هەمووان باشترە. لە پیشەسازی ئامێرەکانی کشتووکاڵ-دا پلەی یەکەمی هەیە لەسەر ئاستی وڵات بە گشتی، زۆربەی فەرمانگە خزمەتگوزاری و ستراتیژیەکانی ژیان لەم شارەدا بەدیی دەکرێت، چەندین کەسایەتی بە ناوبانگیان هەیە، زۆربەشیان لە کایە سەربازیەکانی وڵاتدا ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لەوانە:
(لیوا عەلی محرز حسانین الکردی) ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەردەمی حوسنی موبارەک
(لیوا مەحمود فەهمی عیدالکردی) سەرۆکی دەستەی پاسەوانانی زانکۆی ئەزهەر
(دکتۆر ابراهیم الحفنی الکردی) یەکێکە لە زانایانی ئاسمانی ئێستا لە ئەمریکا، لە ناسا کار دەکات
(شێخ موحرز حەسەن سەلامه) ” ئەندامی لیژنەی فەتوا لە زانکۆی ئەزهەر و، ‌ چەندانی تریش.

$جزیرە الاکراد$
دەکەوێتە سەر لێواری ڕووباری نیل لە پارێزگای ئەسوەت. لە چەند دورگەیەکی بچوکی کەناری پێکدێت کە بەهۆی بەنداوی العالی درووست بوون، ناوچەیەکی گەشتیاری دڵگیره، زۆربەی دانیشتووانیان بۆ بژێوی ڕوویان لە شاری قاهیرە کردووه، ‌بە پێی گێڕانەوەی یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی (کۆمەڵەی خەیری لاوانی کورد) کە لەو شارەدا درووستکراوە ‌تەواوی دانیشتووانەکەی پارێزگارییان لە نازناوی کورد بوونی خۆیان کردووە و وەک شانازی بەکاری دەهێنن لە شوێنە فەرمیەکاندا، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی نۆ هەزار کەس دەبن و زۆربەیان بە کاری کشتوکاڵییەوە سەرقاڵن.
ئەم دوو جێگەیە وەک نموونەیەک لە بوونی کوردەکانی میسر باسمان لێوە کرد.

$بنەماڵە و کەسایەتیە ناودارەکانی کوردی میسری$
سەرباریی پەرتەوازەبوونیان لەنێو کۆمەڵگەی میسریدا، بەڵام کوردەکان پارێزگارییان لە ڕەچەڵەکی خۆیان کردووە و نازناوی کوردیان بنەماڵە کوردییەکانیان وەک پاشگر بۆ ناوەکانیان داناوە، کوردەکانی میسر خاوەنی چەندین بنەماڵە و کەسایەتی ناودارن کە لەسەر ئاستی وڵاتی میسردا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، کاریگەرییان لەسەر ڕەوتی ژیانی میسر دیار و بەرچاو بووە لە و بنەماڵانەش: (بنەماڵەی تەیمور پاشا: کە ئەحمەد تەیمور پاشای نووسەر و خانمی شاعیر عائیشە تەیموری و ئەحمەد تەیمور، بنەماڵەی بەدرخان‌، بنەماڵەی زازا، بنەماڵەی ئەلکوردی، بنەماڵەی وانلی، بنەماڵەی عەونی، ‌‌ بنەماڵەی ئەبازی، بنەماڵەی خورشید، بنەماڵەی ئاغا، بنەماڵەی شەوقی، بنەماڵەی ئەمین، … هتد) و چەندین بنەماڵەی تر کە لە وڵاتی میسردا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و تا ئێستاش بەشێکیان لەناو کایەکانی دەسەڵاتدا ماون.
هەروەها چەندین کەسایەتی کورد ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە مێژووی وڵاتی میسردا، لە کەسایەتی سیاسی و ئایینی و هونەری سەرجەم بوارەکانی تریشدا لەوانە: (ئەحمەد بن زەحاک، محەمەد عەلی پاشا، ئەحمەد شوقی، محەمەد عەبدە، عەباس مەحمود عەقاد، قاسم ئەمین، عەبدولباست عەبدولسەمەد, سوعاد حوسنی … هتد)

چەندین کەسایەتی تریش لێرەدا چەند کەسایەتییەک و ڕۆڵیان بە کوورتی وەک نموونە وەردەگرین:-
یەکەم: ئەحمەد بن زەحاک
یەکێک بووە لە ئەمیرەکانی سەردەمی دەوڵەتی فاتمی کە ڕۆڵی سەربازی زۆر گرنگی وەرگرتووە، کاتێک سوپای ڕۆمەکان هێڕشیان کردە سەر یەکێک لە قەڵا بەناوبانگەکانی میسر، سوپای فاتمیەکان تووشی تێکشکانێکی گەورە بوونەوە و تەنیا (500) کەس لە سوپاکەیان مایەوە لەم کاتەدا (ئەحمەد بن زەحاک) یەکێک بوو لەو سەرکردانەی لەو جەنگەدا بەشداربوو، ڕاستەوخۆ هێڕشی کردە سەر سەرکردەی سوپای ڕۆمەکان و کوشتی، بەمەش سوپای فاتمی-یەکان گوڕوتینیان بۆ گەڕایەوە و دووبارە دەستیان بە هێڕش کردن کردەوە بۆ سەر سوپای ڕۆمەکان و تێکیان شکاندن، ئەم ڕووداوه؛ ‌ بووە هۆی بەرزبوونەوەی ناوی ئەم فەرماندە قارەمانە کوردی-یە کە تا ئێستاش میسریەکان ناوی بە بەرزی دەهێنن.

دووەم: ئەحمەد شەوقی.
کە بە ئەمیری شاعیرەکان ناسراوه، ‌ بە ڕەچەڵەک کوردە و باپیری خەڵکی شاری سلێمانییە. باپیری ئەحمەد شەوقی بە نوێنەرایەتی لەلایەن (ئەحمەد جەزار) ەوە دەنێردرێت بۆ لای محەمەد عەلی پاشای میسر. ئەویش لەلای خۆی دەیهێڵێتەوە و چەندین کەسیش بە خزمەتکاری دادەنێت چونکە کەسێکی زیرەک بووە و چەند زمانێکیشی زانیوە.
ئەحمەد شەوقی شاعیر لە ساڵی (1869) زاینی لەدایکبووە و لە ساڵی (1932) کۆچی دوایی کردووە، ئەحمەد شەوقی هەمیشە شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە کردووە و لە چەندین جێگە و بۆنەدا دەریبڕیووە؛ کە کوردە.
(مافی شبلی) لە سەدەی ڕابردوودا بۆ چەند ساڵێک نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی ئێراق بووە، لە و بارەوە دەڵێت (لەو کاتەی ئەحمەد شەوقی نازناوی میری شاعیرانی پێبەخشرا، لە قاهیرە چاوم پێی کەوت کاتێک زانی ئێراقیم زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکردم و لە هەواڵی ئێراقی پرسی، بە تایبەتیش شاری سلێمانی) منیش بە تەواوی باسیم بۆ کرد. مافی شبلی پاشان دەڵێت (یەکێک لە بەشدار بووانی کۆنگرەکە پرسی؛ بۆ وا بەگەرمی هەواڵی ئێراق دەپرسی؟ ئەحمەد شەوقیش لە وەڵامدا وتی؛ چونکە ئێراق وڵاتی منە و من کوردم) .

سێیەم: قورئان خوێنی بە ناوبانگ عەبدولباست عەبدولسەمەد.
قورئانخوێنی بەناوبانگی جیهانی (شێخ عەبدولباست) کەم کەس هەیە بە دەنگە بە جۆشەکەی ئاشنا نەبێت. لە ساڵی (1927) لە وڵاتی میسر لە دایکبووە، ڕەچەڵەکی کوردە، باپیرانی لە کوردستانی باشوورەوە چونەتە وڵاتی میسر، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی گەڕاوه، سەدان خەڵات و مەدالیای جیهانی بەدەستهێناوە و لە ساڵی (1988) کۆچی دوایی کردووە، هەموو جیهانی ئیسلامی خەمناک بوون بە ‌لەدەستدانی ئەو ڕەمزە مەزنە.
ئەگەر باسی کەسایەتی- یە کوردەکانی وڵاتی میسر بکەین بێگومان بە دەیان نووسراو پەڕتووکی گەورە ئەو سەروەرییانە نانووسرێتەوە، ئەم نموونانە مشتێکە لە خەروارێک.

$زانکۆی ئەزهەر$
زانکۆی ئەزهەر بە ناوبانگترین زانستگەی ئیسلامی لەسەردەمی کۆن و نوێدا لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بە تایبەت و جیهان بە گشتی بۆ زانستە ئیسلامییەکان، لەو کاتەوەی زانکۆی ئەزهەر درووست بووە شوێنی کۆڕی فیکری و زانستی هەمەجۆرە بووە، کوردیش وەک یەکێک لە نەتەوە موسوڵمانەکان ڕۆڵیان لە زانکۆی ئەزهەر بەرچاو و دیار بووه، ‌شوێنێکی تایبەتیان هەبووە و بە (ڕەواق الاکراد-ڕەواقی کوردەکان) ناسراوە کە دەکەوتە دەستە ڕاستی دەرگای ئەلموزەینین لە زانکۆی ئەزهەر، نزیکیش بوو لە حوجرەی مەغریبیەکان و دەیڕوانییە سەر حەوشەی زانکۆی ئەزهەر کە قوتابیە کوردەکان وانەکانیان لەسەر مەزهەبی شافیعی تیادا دەخوێند، چەندین شێخی حوجرەی کوردی تیادا گەورە بووە کە ئەرکی وانە وتنەوەیان لە زانکۆکە هەبووە لەوانە (شێخ عەبدولڕەحمان بن ئەحمەد بن محەمەد ئەلزەوقی ئەلکوردی ئەلئەزهەری) لە ساڵی (1860) لە دایکبووە و لە ساڵی (1940) کۆچی دوایی کردووە. جگە لە دەیان و سەدان زانا و قوتابی تری کورد.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/469581/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0002.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=
$ڕێکخراوە کوردییەکانی میسر$
کوردەکانی میسر هەروەک کەمینە نەتەوەکانی تری میسر، خاوەنی چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەیەکن بۆ ڕێکخستنی کار و چالاکیە سیاسی و داوا مەدەنی و هونەرییەکان، بەڵام جیاوازیەکی گەورە لەنێوان ڕێکخراوە کوردییەکانی وڵاتی میسر و کوردانی وڵاتانی هاوشێوەی میسر بەدی دەکرێت، ئەویش ئەوەیە لە میسردا ڕێکخراوە کوردییەکان ڕێکخراوی ناوچەیین، واتە یەک ڕێکخراوی سەرتاسەرییان نییە. لێرەدا ئاماژە بە ناوی چەند ڕێکخراوێکیان دەدەین:
یەکەم: کۆمەڵەی سەڵاحەدینی ئەیوبی – لە ناوچەی ئەسوان.
دووەم: کۆمەڵەی کوردی- لە قاهیره.‌
سێیەم: کۆمەڵەی خەیری کوردی- لە مەدینەت ئەلکوردی.
چوارەم: کۆمەڵەی خەیری لاوانی کورد- لە شارۆچکەی میت الاکراد.
لێرەدا گرنگە ئاماژە بەوە بدەین؛ لە سەردەمی نوێدا کوردەکانی میسر کەمتر لە سیاسەت و کار و ڕۆڵی سیاسیدا دەرکەوتوون. ئەگەر بمانەوێت باسی کوردەکانی میسر بە دوورودرێژی بکەین، بە دەیان پەرتووک و لێکۆڵینەوە ناتوانین مافی خۆی بدەینێ، لێرەدا تەنیا ئاماژەیەکی کوورتمان پێکردووە تا نەوەی تازە پێگەیشتووی کورد بەرچاو ڕوونییان لەلایەنێکی شاراوەی مێژووی گەلەکەیان هەبێت.[1]

$سەرچاوەکانی ئەم باسە:$
1- شەرەفنامە شەرەفخانی بەدلیسی.
2- الاکراد فی مصر عبر العصور دریە عونی.
3- نشاط الکُرد فی مصر خلال النصف الاول من القرن العشرین د. مەحمود زاید.
4- ترجمە لمشاهیر کرد و کردستان محمد علی عونی.
5- مجلە المصور المصریە ژمارە (1311) ساڵی 1949.
6- ڕۆژنامەی الاهرام المصریە (12-12-2005) .
7- چاوپێکەوتن لەگەڵ (سەمیر محەمەد) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی خەیری لاوانی کورد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 761
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 19-02-2023
File correlati: 2
Articoli collegati: 4
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 19-02-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Storia
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 22-02-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 22-02-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 22-02-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 761
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.179 KB 22-02-2023 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,432
Immagini 104,872
Libri 19,376
File correlati 97,515
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Folders
Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - PDF - Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - PDF - Articoli - Libro - Curdo emissione Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Dialetto - Italiano Biblioteca - Libro - Rapporto

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.531 secondo (s)!