#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سووربوونی خۆی دووپاتکردووەتەوە، بەوەی ئامادە نییە گازی سرووشتی کۆرمۆر ڕادەستی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بکات.
بەهۆی ئەو کێشانەی لەنێوان تیمی پارتی بە سەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# و تیمی یەکێتی بە سەرۆکایەتی #قوباد تاڵەبانی# هەیە، یەکێتی سووربوونی خۆی لە ڕادەستنەکردنی گازی سرووشتی کۆرمۆر بە پارتی کردووەتەوە.
ئەم سووربوونەی یەکێتی دوای ئەوە بووە، چەند شاندێکی حکومەتی هەرێم چوونەتە #بەغدا# و دوای گەڕانەوە پەیامیان بۆ بەرپرسانی یەکێتی ناردووە لەسەر بابەتی نەوت و گازی سرووشتی گفتوگۆ بکەن.
بڕیارە بەم نزیکانە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی شاندێکی پارتی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە بکەن، بەتایبەتی ئەگەر گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا بەرەو کەمبوونەوە بچێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 450
Scrivi il tuo commento su questo articolo!