#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ژنێک دەنێرێتە لای #قوباد تاڵەبانی# جێگری.
مەسرور بارزانی خەزالە هوستانی وەک نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای قوباد تاڵەبانی، ئەوەش دوای ئەوەی سەردانی ئیمارات و فەرەنسای کردووە و لە بارەی دۆسییەی نەوت و گاز گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە کردووە.
مەسرور بارزانی دەیەوێت بەم ڕێگەیە کێشەکانی لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# چارەسەر بکات و تیمی ئەو حیزبە لە حکومەت بگەڕێنێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
مەسرور بارزانی لە ڕێگەی ئەو ژنەوە دەیەوێت ڕای کۆتایی یەکێتی لەسەر ڕێککەوتنی #هەولێر# و #بەغدا# لەسەر دۆسییەی نەوت و گاز بە تەواوی بزانێت، ئەمە جگە لە زانینی ڕای ئەو حیزبە لەسەر گفتوگۆکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات و فەرەنسا.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، هەر لە ڕێگەی ئەو ژنەوە داوای گەڕانەوەی یەکیتی دەکات بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە دوای ئەو سەردانە خەزال هوستانی لەگەڵ شاندەکەی هەرێم ڕوو دەکاتەوە بەغدا و گفتوگۆ لە بارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 373
Scrivi il tuo commento su questo articolo!