تا ما، جووتێ کەوش نەبوو لە پای کە مرد حەوت حەوت بوو لە سەرینیا.
کەوش: جۆرێک پێڵاوە، بۆ هاتوچۆی دەرەوەی ماڵ کەڵکی لێبینراوە، لەهەر ناوچەیەکی کوردستان شێوەی تایبەتیی خۆی هەبووە، بە دەست چێکراوە و پەیوەندی هەبوو بە کەشوهەوای ناوچەکەوە، کەوشی باوی ناچەی موکریان (کاڵە) بووە کە لە چەرمی خاو و قەیتان و و ئاوریشم درووستکراوە، پێی وتراوە: (کاڵەی شەمامبەندی) هەروەها بۆ ژنانیش (کەڵەی مێشن) بووە، لە چەرمی دەباغدراوی بزن چێکراوە. (فەرهەنگی خشڵ و پۆشاکی ژنانی موکریان) . سەرین: بالیف مرۆڤ بۆ خەتن سەری دەخاتەسەر، هەندێک لە ژنان کالای گرانبەهای تیادەشارنەوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە تا لە ژیاندا بێ کەس ڕێزی لێنەگرێ کە مرد خێری بۆ بکەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 525