لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنە ئازا و بوێرانە دەکەینەوە کە خەباتیان لەپێناوی یەکسانی و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤدا کردووە و ڕۆڵێکی کاریگەریان لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەدا گێڕاوە.
ژنانی کورد هەمیشە پێشەنگی بوارە جیاوازەکان بوون و لە ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی کورددا ئامادەیی بەرچاویان هەبووە و جێدەستیان دیارە لە هەموو کایەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا.
بەندە بە شانازییەوە هاوکار و پشتیوانتان دەبم لەپێناوی بەدیهێنانی مافەکانتان و بە کرداریش دژی جیاوازی ڕەگەزی وەستاوینەتەوە و ڕووبەڕووی بەربەستەکان بووینەتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی هەمیشەیی ژنان بووە و بەردەوامیش دەبێت لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و فراوانتر بۆ ژنانی کورد تاوەکو پەرە بەتواناکانیان بدەن و سەرکردایەتی حزبەکە بکەن.[1]
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
8ی مارس 2023
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 572
Scrivi il tuo commento su questo articolo!