تفی خۆت بکە و بڕۆ.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: کابرایەک لە ڕێگە بەچەمێک دەگات، هەر چەند دەکات ناوێرێ لێی بدات، یەکێک پێی دەڵێت: لێرەوە لێی بدە ئاوناتبات، کابرا دەڵێت: ئەی ئەگەر بردمی؟ ئەوش دەڵی: ئەگەر بردتی، تفێکم لێبکە. کابراش لەو شوێنەوە کە دیاریکرابوو، لە ئاوەکە دەدات، لە نیوەی ڕێدا ئاودەیبا، کابرا دەڵێت: هۆ هۆ ئاو بردمی، ئەویش دەڵێت: تفی خۆت بکە و بڕۆ. بە کەسێ ئەوترێ کە نەوێرێ کارێک بکات، یەکێکیش هانەهانەی بدا ئینجا کەسەکە کارەکە بکات و تێبشکێ.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 65