جۆڵا بە سەردڕی خۆی ناڕازییە.
سەردڕ: بە جلێک دەوترێت کە لەسەرەوە لەبەردەکرێت، بۆ پاراستنی جلی باشتری بنەوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) جۆڵا: بە وەستایەکی کارزان دەوترێت کە کاری چنین و بە ئامێری پێجاڵ ئەنجامبدات، بەوهۆیەوە کاڵا (قوماش) بەرهەمبێنێت، پەندەکە بە کەسێکی کارزان و دەستڕەنگین ئەوترێ کە لە بەشی خۆی ناڕازی بێت، بەردەوام لە تێکۆشان و هەوڵدابێت، بۆ ئەوەی شتی باشتر بەرهەم بێنێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 317