جێگەی برین پڕئەبیتەوە، جێگەی قسە پڕنابێتەوە.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: شێر پاشایە و لە دارستاندا دەژی، چەندین ئاژەڵی تریش لە هەمان دارستان بوونیان هەیە، ڕۆژێک شێر دەگەڕێتەوە لانەکەیی، لە ڕێگە ڕێوی دەبینێت، پەیمان دەبەست کە ئیتر فێڵ و درۆ لەگەڵ یەک نەکەن و ببنە دۆست، بە یەکەوە دەچنەوە بۆ لای لانەی شێر، لە ڕێگە ڕێوی بە فێڵ و قسەی لووس شێر دەخاتە داو، بە تۆڕێکی گەورەوە دەبێت و هەرچی دەکات ڕزگاری نابێت. دەڵێت: ڕێوی خەنجەرێکت لێدامایە، جێگەکەی چاکدەبووەوە بەڵام درۆ و فێڵت لێکردم، هەرگیز بیرم ناچەتەوە. واتە: برین هەم ئازار و جێگەی پڕدەبیتەوە بەڵام قسە جێگەی لە دڵدا بەئازارە و بیرناچێتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 674
Scrivi il tuo commento su questo articolo!