ناونیشانی بابەت: بۆری هەوای گوێی ناوەڕاست - بەکرەی گوێی ناوەڕاست
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بۆری هەوای گوێی ناوەڕاست چییە؟ سوودی چییە و لە چ کاتێکدا دادەنرێت؟
ئەم بۆریە بریتییە لە تیوبێکی هەوایی بچووک کە لەناو پەردەی گوێدا دادەنرێت، کاتێک ڕێژەیەکی زۆر لە شلەی گوێی ناوەڕاست چڕ دەبێت کە پێی دەوترێت کەتیرەی گوێ.
- کەتیرەی گوێ کاتێ ڕوودەدات کە شلەی ناو گوێ چڕدەبێتەوە، زۆر جار لە ئەنجامی چەندین جار دووبارەبوونەوەی هەوکردنی گوێوە دەبێت کە کاردەکاتە سەر هەستی بیستن و زیاتر لە منداڵاندا باوە.
- ئەم بۆریە هەوایە لە مادەی پلاستیک یاخود کانزا درووستەکرێت، کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەوا دەدات بۆ ناو گوێی ناوەڕاست بەمەش وادەکات کە ئەو شلەیە بەرەو لووت و قوڕگ بگەڕێتەوە کە بێزیانە و کێشەی نییە.
- لە ڕێگایی نەشتەرگەریەوە ئەم تیوبە بچوکە دادەنرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە. زیاتر بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو کەتیرەی گوێیەیان هەیە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 121
Scrivi il tuo commento su questo articolo!