ناونیشانی بابەت: زانکۆیەکی ئیتاڵی شوێنەوارەکانی دهۆک دەپارێزرێت
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
لە درێژەی پاراستنی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای #دهۆک#، زانکۆیەکی ئیتاڵی، چەندین شوێنەوار لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕزگار دەکات و دەپارێزێت.
د. بێکەس بریفکانی، بەڕێەربەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک لەمبارەیەوە دەڵێ: زانکۆی پالێرمۆی ئیتاڵی، گرێبەستێک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک واژوو کردووە بۆ ئەوەی لە سنووری پارێزگای دهۆک چەندین کاری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری ئەنجام بدات، هەروەها دەڵێ: زانکۆی ئاماژە پێکراو لە ناو بەندای موسڵدا چەندین شوێنەواری دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکات کە ئەمانە لە گرنگترین شوێنەوارەکانی ئەو دەڤەرەن کە مەترسی لەناوچوون و تەخریبیان لەسەر.
بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک ئاماژە بەوە دەکات کە لەبەر ئەوەی دەڤەری دهۆک خاوەن مێژوو و شوێنی شوێنەواری زۆرە، بۆیە بۆ زانکۆکانی بیانی گرنگر کار لەسەر ئەم شوێنەوارانە بکەن و ئەم ناوچەیە هەلبژێرن بۆ کارکردن و ئەوە بۆ ئێمەش شانازییە کە کار لە بواری پاراستنی شوێنەوارەکانی کوردستان بکەین.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 547
Scrivi il tuo commento su questo articolo!