Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,857
Immagini 106,088
Libri 19,349
File correlati 97,409
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
یەکەم دیداری مام جەلال و کاک نەوشیروان، مامزەکەی چین و ئاسکەکەی گەرمیان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکەم دیداری مام جەلال و کاک نەوشیروان، مامزەکەی چین و ئاسکەکەی گەرمیان

یەکەم دیداری مام جەلال و کاک نەوشیروان، مامزەکەی چین و ئاسکەکەی گەرمیان
$یەکەم دیداری #مام جەلال# و کاک نەوشیروان، مامزەکەی چین و ئاسکەکەی #گەرمیان#$
#عیماد ئەحمەد#
#13-12-2020#
سەرەتای پاییزی ساڵی 1983 بوو، ماوەیەک لە قەرەداغ لای مامۆستا موحسین گیرسابوومەوە. ڕۆژێک بە بێتەلی تیپی 57ی سەگرمە مەلا بەختیار داوای کردبوو بۆ لای ئەو بچم لە شارباژێر. ئیتر منیش بڕیارم دا بچم و کەوتمە خۆئامادەکردن. سەرەنجام لەگەڵ کاک عەلی شامار و کاک سەلام کوێخا عەزیز و کاک حەمە قاشتی ڕێککەوتین بە ‌یەکەوە بڕۆین. سەرەتا بڕیارمان دا لە دیوی قەرەداغەوە بۆ مەڵبەندی یەک لە حاجی مامەند بڕۆین، بەڵام بەهۆی سەختیی شەڕی ئێران-ئێراقەوە پەڕینەوە لە شارەزوورەوە بۆ شارباژێر قوورس بوو، بۆیە ناچار بووین ڕێگەی بازیان و پیرەمەگروون و قزلەر و قەیوان و سیتەک بگرینەبەر. بەڵام کاک سەلام مایەوه، ‌ چونکە دەیویست بەهەمان ڕێگەدا بروات.
لە و جەولەیەدا زۆر هیلاک و ماندوو بووم، فێری ئەو ڕۆیشتنە زۆرە و پەڕینەوە لە جادە و سەرکەوتن بە هەوراز و دابەزین نەبووم. هەرچۆنێک بێت ڕێگەمان بڕی. لەسەر شاخی پیرەمەگروون پیڵاوەکەم کەڵکی نەما، بەڵام باش بوو لە دێی قزلەر کاک هادی غوڵام پێڵاوێکی ئەدیداسی بۆ پەیدا کردم.
لە دێی باراو بە دیداری مەلا بەختیار شاد بوومەوە. دوای نزیکەی حەوت ساڵ چاومان بە یەکدی کەوتەوە و بە گەرمی باوەشی بۆ کردمەوه، ‌ وەک ئەوەی بەدوای بۆنی شەهیدان جوامێر و سەلام و سەلماندا بگەرێ. دوایی منی لەگەڵ خۆی سەرخست و بە سەیارە ڕۆشتین بۆ ماڵیان لە دێی چنگیان. لەوێ یەکەمجار بوو چاوم بە کاک سالار عەزیز و کاک دلێر سەید مەجید بکەوێت. چاویشم بە ڕووناک شێخ جەناب کەوتەوە کە ‌لە پەیمانگەی تەکنۆلۆجیای بەغدا بە یەکەوە ‌بووین.
بەندە تازەنەفەس بووم، زۆر لەو دونیا تازەیەی پێشمەرگایەتی شارەزا نەبووم. کاک سالار جاروبار توانجی لێدەدام و دەیگوت: گیانه، ‌ وەرە پێشەوە وەکوو زۆپە کەمێک گەرممان کەرەوە.
دوای هەفتەیەک تارای هاوسەریشم هات و لە چنگیان هەوارمان هەڵدا. خانوویەکمان لە سەرووی ماڵی کاک بەکر حاجی سەفەر دەست کەوت.
کاک بەکری حاجی سەفەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەک بوو. ئای پیاوێکی چەند سەنگین و نەجیب و دڵسۆز بوو! ڕۆژێک تارا سۆندەی ئاوی ماڵی کاک بەکر لێدەکاتەوه، ‌ سەتڵێک ئاو پڕ دەکات، لەو ئانەدا پێشمەرگەیەکی لای کاک بەکر دەیبینێت و دەڵێت: نازانیت ئەم سۆندە ئاوە هی ماڵی کاک بەکرە؟ ئێوە پێشمەرگەی کێن؟ تاراش پێی دەڵێت: ئێمە پێشمەرگەی کەس نیین. ئەگەر زۆریشت پێ ناخۆشە، سۆندەکەتان لەبەرەدەم ماڵی ئێمەدا لابەن و بیبەنە شوێنێکی تر.
دوایی کاک بەکر بە و مەسەلەیەی زانیبوو، لە ماڵی مەلا بەختیار بە یەکەوە بووین، وتی: تارا قسەکانت لە جێی خۆی بووە. لەمەودوا نەک سەتڵی ئاو، سۆندەکەش ببەن بۆ خۆتان. دیارە پێشمەرگەکە ئێوەی نەناسیوە.
بەمهدا‌ زانیم ئەم زاتە چەند سەخی تەبیعەت و ڕەوشتبەرزە، چونکە زۆر جار لە شتە بچووکەکانەوە دەتوانین خوێندنەوە بۆ شتە گەورەکان بکەین. ئیتر هەر واش دەرچوو. بە ‌درێژایی زەمەن تێگەیشتم کە هەڵسەنگاندنەکەم بۆ ئەو پیاوە لە جێی خۆی بوو.
بەهۆی شەڕی ئێراق-ئێرانەوە ئەو کات ژیان لە ناوچەی شارباژێڕ سەخت بوو، بە تایبەتی لە سنووری مەڵبەندی یەک، بەردەوام تۆپباران و قەسفی تەیارە و هێرشی هەردوو لا بەرانبەر یەک هەبوو. ئەمە ژیانی لەو سنوورە تاڵ کردبوو. هەر بەم هۆیەشەوە چالاکیی عەسکەریی پێشمەرگە تا ڕادەیەک ڕاگیرابوو.
لە و کاتەدا دەنگوباسی گفتوگۆی نێوان ڕژێم و یەکێتی لە ئارادا بوو کە لە ڕێگەی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆوە ڕێکخرابوو و، کاک فەرەیدون عەبدولقادریش ڕۆیشتبوو بۆ بەغدا. هەڤاڵانی لای من بە گلەیی و ڕەخنەوە‌ بوون لە شێوە و جۆر و ناوەرۆکی گفتوگۆکە لە لایەک و لە لایەکی ترەوە هەڵوێستی توندیان لەسەر کوشتنی وریا ڕەش هەبوو، مام جەلال بۆ ئاگادارکردنەوە و بەرچاو ڕوونی هەڤاڵان سەبارەت بە گفتوگۆکە و چەند مەسەلەیەکی تر ملازم عومەر عەبدوڵڵا‌ی ناردبوو.
چەند ڕۆژێک مولازم عومەر لە ماڵی مەلا بەختیار مایەوە و دوایی گەڕایەوە مەرگە. دیار بوو مام جەلال بە بێتەل داوای کرد ئەو هەڤاڵانە سەردانی سەرکردایەتی بکەن. ئیتر کەوتینە خۆ و کاک بەختیار کڵاشینکۆفێکی قۆناخدار و شەست مەخزەن و قەمسەڵەیەکی شینی نیوکۆتی دامێ. کاک دلێریش کراسێکی شینی کاڵی تازەی دامێ کە‌ لە شارەوە بۆی هاتبوو، دەیگوت: بەم باڵا و قەڵافەت و قەمسەڵە شینەوە لەناو هەموو پێشمەرگەکاندا دیاریت.
لەگەڵ مەلا بەختیار و کاک دلێری سەید مەجید و عەلی شامار لە چنگیانەوە بەرێکەوتین. لە ڕێگەشدا لە بزەینان شێخ عەلی لەگەڵمان هات کە پیاوێکی سپی و هەناری و لێوبەخەندە و ڕێزدار و بەجموجووڵ بوو. وشەی لطفا[لوتفەن]ی زۆر بەکاردەهێنا. هەرچۆنێک بێت گەیشتینە مەرگە و بۆ لای مولازم عومەر چووین. دوای ڕۆژێک مانەوە، ئەویش هاوسەفەرمان بوو. لەوێوە سەفەرەکەمان خۆشییەکی زۆری تێکەوت؛ ملازم عومەر بە نوکتە و قسەی خۆش جەولەکەی پڕکرد لە خۆشی.
ئێوارەکەی بۆ پەڕینەوەی لە دەریاچەی دووکان بە چەند بەلەمێک کەوتینەڕێ. لەبەر تاریکیی شە و و تەمومژێکی زۆر وەکوە ئەوەی کەوتبینە ناو پەڵە هەورێکی قووڵ و بەرفراوان، بە ئەستەم بەرچاوی خۆمان دەبینی و لە یەک دابڕاین. بە ‌هەزار حاڵ یەکترمان دۆزییەوە و بهسەر دێهاتەکانی هەنجیرە و تەنگەزە و بێمووشەدا دابەش بووین.
بەیانییەکەی جارێکی تر یەکترمان گرتەوە و ئێوارەی دواتر پەڕیینەوە بۆ ئەوبەر. ئەو شەوە لە بناری شاخی کۆسرەت لە دێی تۆربە ماینەوە بۆ ئێوارەکەی بە تراکتۆر و عەرەبانە بە دۆڵی هیران و نازەنیندا ڕۆیشتین بۆ گوندی کونەفلووسە. ئەو شەوە لەوێ ماینەوه.‌ بەیانییەکەی زوو بەسەر شاخی هەورێدا سەرکەوتین. زۆر سەخت و نارەحەت و بێئاو بوو. پێش نیوەڕۆکەی گەیشتینە دێی چیوەی سەروو. لەوێ چەند کاتژمێرێک حەساینەوه.‌ بۆ عەسرەکەی بە تراکتۆر و عەرەبانە بەرەو خوارەوە بۆ زیخان ڕۆیشتین.
کاک نەوشیروان لەسەر ڕێی زیخان چاوەڕوانی هەڤاڵانی دەکرد. ئێستاش بیرمە کڵاوێکی قەفقازیی لەسەر بوو. بە گەرمی پێشوازی و بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کرد. دوایی بە ‌یەکەوە بۆ لای مام جەلال چووین کە لەتەکیەکەی زیخان چاوەڕێی ئێمەی دەکرد. تەکیەکە بە بلۆک و چیمەنتۆ درووست کرابوو کە دوو یان سێ ژوور بە تەنیشت یەکەوە بوون بەبێ دیواری حەوشه. ‌
مام جەلال زۆر بە گەرمی و بالأحضان والقبل پێشوازیی لێکردین. بەکەیف بوو. جامانەیەکی کۆییانەی بەستبوو. یەکەمجار بوو مام جەلال و کاک نەوشیروان ببینم. مەلا بەختیار لەو دانیشتنەدا منی بە مام جەلال و کاک نەوشیروان ناساند. کاک نەوشیروان زۆر پێی خۆش بوو. ئەویش بە چەند وشەیەکی ڕێز و پێزانین منی بە مەجلیسەکە ناساند دوایی وتی: عیماد، پێم باشە بتبینم. منیش کۆڵێک پێم خۆش بوو.
مام جەلال زۆر بە بێزارییەوە باسی شەڕی بێتواتەی دەکرد. زووخاو لە دڵ و دەروونی دەتکا. باسی ڕاووڕووتی هەندێک لێپرسراوی عەسکەری و پێشمەرگەی دەکرد. یەکەمجار بوو گوێم لە وشەی ئار ئار بێت. دەیگوت: لە ژیانی پێشمەرگایەتیمدا شتی لەم جۆرەم نە ‌بینیوە و نە ‌بیستووه.‌ ئەمە تۆوی فاشییەته.‌ ئەگەر زوو فریای نەکەوین، سەری خۆمان و شۆڕشەکەشمان دەخوات!
زۆر بە کوورتییش باسی گفتوگۆکەی کرد و وتی: پێم باشە مولازم عومەر و مەلا بەختیار لامان بمێننەوە بۆ ئەوەی زیاتر قسە ‌بکەین و بەیانییش بڕیارە کۆپتەر بێت و بڕۆین بۆ بەغدا.
ئەوان مانەوە، کاک عەلی شامار و من بۆ دێی بالیسان چووین. بۆ ڕۆژی دوایی کۆپتەر لە ئاسمانی بالیسان فڕەفڕی دەهات، لە نزیک تەکیەکە نیشتەوە. حاجی مەمۆ و کاک عەلی شامار، بەندە و ژمارەیەک لە کادیر و پێشمەرگە لەو دەوروبەرە بووین. مام جەلال و کاک عومەر و مەلا بەختیار و کاک قادری حاجی عەلی و کاک ڕێکەوت عوسمان خەریکی چوونە ناو کۆپتەرەکە بوون. مەلا بەختیار هات بۆ لای حاجی مەمۆ و من. یەکسەر حاجی پێی گوت: تۆش دەچیت؟ مەلا بەختیار سەری هێنایە پێشەوە و وتی: مەسەلەکە حەساسە و دەبێت ئێمەش ئاگامان لێ بێت. ئیتر هەموویان سەرکەوتن و لەدواییدا مەلا بەختیار ئیشارەتی بۆ کاک دلێر کرد کە ئەویش سەرکەوێت دوای ڕەزامەندی مام جەلال. کۆپتەر فڕی بۆ کەرکووک، ئینجا بۆ بەغدا.
بۆ عەسرەکەی من بۆ لای کاک نەوشیروان ڕۆیشتم لە ‌هەمان شوێن. بە لوتف و ئیحترام بوو لەگەڵم. پرسیاری بارودۆخی بەغدا و خانەقین و ڕێکخستنی کرد. هەر لە پرسیارەکانیەوە بۆم دەرکەوت ئەم پیاوە چەند سەنگین و ورد و شارەزایە. دوای مام جەلال کەس نەبوو شان لە شانی بدات. ھەر لە درێژەی دانیشتنەکەماندا کاک نەوشیروان وتی: عیماد، بۆ ئێوەی خانەقینی ئەوەندەی لێپرسراوتان لەناو شۆڕش هەیه، ‌ ئەوەندە پێشمەرگەتان نییه؟ لە وەڵامدا وتم: لەبەر ئەوەی چالاکیی پێشمەرگایەتی تائێستا نەگەیشتووتە سنووری خانەقین تا خەڵکەکە زیاتر پەیوەندی بە شۆڕشەوە بکات. سەبارەت بەزۆریی لێپرسراوەکانیش هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەک لە کادرە پێشکەوتووەکانی خانەقین ڕۆڵیان لە درووستکردنی کۆمەڵە و یەکێتی و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێدا هەبووە. دوایی وتی: تۆ دەتەوێ چی بکەی؟ منیش وتم: ئەمرتان بە چییە و چی بە ‌باش دەزانن، من ڕەهنی ئیشارەتی ئێوەم. لەو کاتەدا یەکسەر بیرم لە درووستکردنی کۆمیتەی ڕێکخستنی خانەقین کردەوە و وتم: پێت چۆنە کۆمیتەیەکی ڕێکخستن بۆ خانەقین درووست بکەین بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوه؟‌ فکرەکەی زۆر پێ باش بوو و وتی: منیش هاوکار و پشتیوان دەبم.
دوایی لەگەڵ کاک ئازاد هەورامی بڕیاری کردنەوەی کۆمیتەی ڕێکخستنی خانەقینیان دا. کاک نەوشیروان کاک مەلا ئیبراهیم و کاک جەبار یاوەر و مامۆستا کاوەی بۆ ئەندامی کۆمیتەکە دەستنیشان کرد.
بە ماوەیەکی کەم بێ ئەو سێ هەڤاڵەی کە دەستنیشان کرابوون، لەگەڵ مامۆستا #سۆران# و مامۆستا نەجم و کاک کامەران و مامۆستا دڵشاد کۆمیتەکەمان دامەزراند. سەرەتا بارەگای کۆمیتەکە لە دێی حەسەن مەحە بوو لە گەرمیان. دوایی گواستمانەوە بۆ دێی ژاڵەی سەفەر.
لە و ماوەیهدا‌ خەریکی بەهێزکردنی ڕێکخستن و پەیوەندیکردن بە جەماوەر و کردنەوەی خولی ڕۆشنبیری بووین. بۆ مێژوو، کاک عەلی شامار دەورێکی باڵای لەم مەسەلەیەدا هەبوو. هێزێکی پێشمەرگەی لە ‌خانەقین درووست کرد و دوایی لەگەڵ هێزێکی تر لە گەرمیان تیپی 51ی گەرمیان درووست کرا، کاک مەحموود سەنگاوی بوو بە سەرتیپ و کاک عەلی شاماریش بوو بە جێگری.
لە و سەردەمەدا ململانێ لەناو کۆمەڵەدا ڕۆژبەڕۆژ قووڵتر و تووندتر دەبوو. سەرەنجام من کەوتمە بەرەی موعارەزەی ناو شۆڕش و تەنانەت یەکێک لە توندڕەوەکانی بووم!
ئێستا دەزانم چەند بەدوای خەونی لاساییکردنەوەی ئەزموونی چین و کوبا و وشەی بریقەداری ناو پەڕتووکە مارکسییەکانەوە بووم. بە کەمئەزموونی و بە خەیاڵپڵاوی دەمویست کەوڵی مامزی چین و ماچین بکەمە بەر ئاسکی گەرمیان!
لە و سەردەمەشدا هەر باس باسی ئێراقچێتی بوو کە وەکوو تۆمەت دەدرایە پاڵ ئەم و ئەو لەسەر شێوەی قاچاخچێتی و ساختەچێتی. لەو بارەیەوە دۆخەکە زیاتر لەو بەسەرهاتە دەچوو کە کاک جەبار فەرمان، فیلەتەنەکەی یەکێتی و پیاوی بەوەفا و سەخی تەبیعەت، دەیگێڕایەوە کە بێوەژنێک لە دێکەیان هەبووە زۆر شەڕفرۆش و دەمهەراش و نەگونجاو بووە، هەموو جارێک کە عەباسی کوڕی دەگەڕێتەوە ماڵ، لێی دەپرسێت: عەباس ڕۆڵە، ‌ دەنگوباس چەس؟ عەباسیش دەڵێت: دایکه، ‌ باس باسی دایک عەباسه.
بەڵام داخەکەم بە دەسەڵات و موعارەزەی ناو شۆڕش، زەرەری گەورە و قوورس بەر یەکێتی و شۆڕشەکەمان کەوت. لە کۆتاییدا هیوادارم ئەو ڕووداوانە بە خۆش و ناخۆشیانەوە، بە باش و خراپیانەوە، بۆ ئەمڕۆمان ببنە پەند، نەک بمانکەنە پەند! [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 448
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 13-12-2020
Articoli collegati: 4
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 13-12-2020 (4 Anno)
Città: Erbil
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Sociale
Libro: Memoir
Libro: Storia
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 26-03-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ئەمیر سیراجەدین ) su 26-03-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) in: 07-04-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 448
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,857
Immagini 106,088
Libri 19,349
File correlati 97,409
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.438 secondo (s)!