ناونیسانی بابەت: داواکارییەک دەربارەی ئامێرەکانی دۆزینەوەی شوێنەوار دەدرێتە حکوومەت.
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپووری وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى #حکوومەتى هەرێمى کوردستان# ئاشکراى کرد، ساڵى ڕابردوو (2023) لەلایەن خەڵکانێکەوە 100 دەستدرێژى کراوەنەتە سەر ناوچە شوێنەوارییەکان ئەوەی کاریشی بۆ ئاسان کردوون ئامێرەکانی دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شوێنەوارە.
#کەیفى مستەفا#، بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوور بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا لەلایەن هەندێ کەسەوە بە ئامانجى دۆزینەوەى شوێنەوار و فرۆشتنەوەى، دەستدرێژى کراوەتە سەر 111 ناوچەى شوێنەوارى.
وتیشى: سکاڵامان لەسەر زۆربەیان تۆمار کردووە و هەندێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
باسى لەوەش کرد: ئەوەى بووەتە گرفت بوونى ئەو ئامێری پشکنینانەى شوێنەوارە کە لە بازاڕدا بە خەڵک دەفرۆشرێن و بەهۆیەوە شوێنەوارەکان ئاشکرا دەکرێن، بۆیە بەنیازین بە نووسراو داواکارى بدەینە وەزارەتى ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى کڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانى ئەو ئامێرانە قەدەغەبکەن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 678
Scrivi il tuo commento su questo articolo!