ناونیشانی بابەت: شەقیقە و بە ڕۆژوو بوون لە مانگی ڕەمەزاندا
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
زۆربەی چارەخوازە ئازیزەکانم، ئەوانەی کە نەخۆشی شەقیقەیان ھەیە، کە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دێت تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن لەوەی کەسەرئێشەکەیان لەوانەیە زیاد بکات یاخود بگەڕێتەوە. لەڕووی زانستییەوە زۆر ڕاستە کە لەکاتی ڕۆژووبووندا ئازاری نەخۆشی شەقیقە و ئازاری لایەکی سەر زیاد دەکات. توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەوانەی بۆ زیاتر لە (14) کاتژمێر بە ڕۆژوو دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بەئازاری لایەکی سەر زیاترە لەوانەی ماوەی ڕۆژووبوونەکەیان کەمترە.
=KTML_Bold=ھۆکاری زیادبوونی سەر ئێشەی شەقیقە لە ڕەمەزاندا دەگەڕێتەوە بۆ:=KTML_End=
1- وشکبوونەوەی لەش بەھۆی کەمخواردنەوەی ئاو.
2- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
3- کەمخەوی و تێکچوونی کاتی خەو لە ڕەمەزاندا
4- دابەزینی ڕێژەی شەکر لە لەشدا.
5- گۆڕانکاری لە کاتی خواردنی چارەسەرەکاندا.
=KTML_Bold=چ کاتێک نەخۆشێکی شەقیقە دەتوانێت بە ڕۆژوو بێت؟=KTML_End=
- لەکاتێکدا کە نۆبەی سەرئێشەکە کۆنتڕۆڵکراوە و بە ڕێژەیەکی کەم دێت لە مانگێکدا. کەتەنیا سێ چوار جار نەخۆشەکە تووشی دەبێت.
- سەرئێشەی شەقیقەکە تەنیا لەھەندێک حاڵەتی دەگمەندا دەردەکەوێت و ئەویش بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
=KTML_Bold=چ کاتێک ناتوانێت بە ڕۆژوو بێت؟=KTML_End=
- ئەو کەسانەی لە دەجار زیاتر لە مانگێکدا تووشی سەرئێشە دەبن و بەشێوەیەکی ناڕێک تووش دەبن.
- ئەو کەسانەی سەر ئێشەی ھێشووی (cluster headache) کە پێی دەوترێت سەر ئێشەی عنقودیان لەگەڵدایە.
=KTML_Bold=چ کاتێک دەبێت ڕۆژووەکە بوەستێنرێت؟=KTML_End=
- زیادکردنی نەوبەی سەرئێشەکە و جاری تووشبوونی لەگەڵ نەمانی توانای کۆنتڕۆڵکردنی.
- ئەگەر سەرئێشەکە نیشانەی تری لەگەڵدا بوو، وەک سکچوون و تا و ڕشانەوە. ئەوکات پێویستە ڕای پزیشکەکەت وەربگریت و ڕۆژووەکەت بوەستێنی.
=KTML_Bold=چەند ئامۆژگارییەک بۆ کاتی بەربانگ:=KTML_End=
1- ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆ لەنێوان (8-12) پەرداخ ئاو بە لایەنی کەمەوە.
2- دووربکەوە لەو خواردنانەی کەلەوانەیە سەرئێشەکە درووست بکەن، وەکوو: ئایسکرێم و مۆتا، پەنیر ، ساردەمەنیەکان ...ھتد.
3- ڕێکخستنی کاتی ژەمەکان و ڕێکخستنی کاتی خەو لە ڕەمەزاندا.
4- کەمکردنەوەی بەکارھێنانی بەھارات و خوێ و تەوابل و بۆنخۆشکەرەکان بۆ ناوخۆراک.
5- کەمکردنەوەی شیرینیەکان و ئیشی ھەویر، خواردنە چەورەکان کەڕێژەی چەورییان بەرزە.
6- ئەو خواردن و خواردنەوانە کەمبکەرەوە کە ڕێژەیەکی زۆر کافاینیان تیادایە، وەکوو خواردنەوە گازییەکان ، نەستەلە ، چا و قاوە ...ھتد.
7- مەچۆرە بەر خۆر و وەرزش مەکە لە کاتی ڕۆژدا.
8- دووربکەوە لە جگەرە کێشان و نێرگەلە لەکاتی دوای بەربانگدا .
9- دەتوانیت ڕۆژانە بەشێوەیەکی ڕێک وەرزش بکەیت لە دوای بەربانگ.
=KTML_Bold=چەند ئامۆژگارییەک بۆ کاتی پارشێو:=KTML_End=
1- بەڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆرەوە.
2- تا دەتوانیت ژەمی پارشێو دوابخە بۆ نزیک کاتی بانگی بەیانی.
3- ئەو چارەسەرانەی بۆت نووسراوە لە کاتی بەربانگدا بیخۆ، پێش دەستکردن بە ڕۆژوو گرتن.
4- دوور بکەوە لە خواردنی سوێر و شیرینی زۆر.
5- دوور بکەوە لەھەر خواردنێک کە دەزانیت لەوانەیە سەرئێشەکەت زیادبکات وەکۆ: پەنیر ، مۆز، شوکوڵاتە ...ھتد.
6- دووربکەوە لە فاست فوود و خواردنە ئامادەکراو سوورکراوەکان.
7- ئەو خواردنانە بخۆ کە کاربۆھیدراتە ئاڵۆزەکانی تیادایە و ھەستی تێربوون دەبەخشن وەکوو: دانەوێڵە تەواوەکانی وەکو؛ ئاردی بۆر ، برنجی بۆر ، ھەندێک سەوزەی وەکوو: پەتاتە، بەزالیای سەوز ، بروکلی، سپێناغ، پیاز، سیر ، لەھەندێک میوەی وەکوو: توو، کیوی ، ھەناریشدا ھەیە .
8- ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆم و مەگنیسێۆم و ڤیتامین (بی) یان تیادایە وەکوو: خورما ، چەرەزاتەکان و بەتایبەت ناوکە کولەکە، شەوەفان ...ھتد.[1]