ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی چینی لەسەر کاریگەریی کەمکردنەوەی ڕێژەی خوێ لە خۆراکدا دەریخستوە کە کەمکردنەوەی خوێ بەڕێژەییەک گرام لە ڕۆژێکدا، چین لە نزیکەی نۆ ملیۆن نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک ڕزگاردەکات، هەروەها تا ساڵی 2030 ژیانی چوار ملیۆن کەس ڕزگاردەکات.
تاکێکی چینی بە تێکڕا ڕۆژانە 11 گرام خوێ بەکاردەهێنێت، ئەمەش لەو ڕێژەیە زیاترە کە ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی بۆی داناوە، هەروەک مەزەندە دەکات تێکڕای خواردنی خوێی ڕۆژانە بۆ هەر کەسێک لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەنێوان 11 بۆ 12 گرامدابێت.
لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن گۆڤاری BMGی تایبەت بە بواری خۆراکیی بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکی نزیک لەنێوان بڕی بەکاربردنی خوێ لە خۆراک و بەرزی فشاری خوێندا هەیە، بەوپێیەی دەرکەوتووە، کەمکردنەوەی خوێ بەڕێژەی یەک گرام لە ڕۆژێکدا، تێکڕای پەستانی خوێنی سیستۆلیک بەڕێژەی 1.2 ملم جیوە کەمدەکاتەوە.
لێکۆڵینەوەکە پێیوایە، ئەگەر حکومەتی چین لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ بەلایەنی کەمەوە 3 گرام لە ڕۆژێکدا تا ساڵی 2030 سەرکەوتووبێت، ئەوا ملیۆنان کەس لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ دووردەکەونەوە کە نزیکەی 8 ملیۆنیان مەترسی مردنیان لەسەرە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 679
Scrivi il tuo commento su questo articolo!