ناونیشانی بابەت: گرووپێکی خۆبەخش پەڕتووک دەبەخشنە دامەزراوە حکوومییەکان
لەژێر ناونیشانی (کاروانی بەخشینمان بەردەوامە) گرووپێکی خۆبەخش لە دەڤەری #سۆران# هەڵمەتێکی بەخشینی پەرتووکیان دەست پێکردووە.
هەژار سوورچی کە چالاکوانێکی دەڤەری سۆرانە و سەرپەشتی ئەو گرووپە دەکات، لە لێدوانێکیدا بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: لە دوایین چالاکی گرووپەکەمان هەڵساین بە بەخشینی زیاتر لە 200 گۆڤار و پەرتووکی جۆراوجۆر کە زۆرینەیان پەرتووکی یاسایی بوون، بە پەڕتووکخانەی گشتی زانکۆی سۆران، لەلایەن ڕاگری فاکەڵتی یاسا د. هیمداد و دەستەی پەڕتووکخانەی گشتی زانکۆی سۆران پێشوازیمان لێکرا، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی گرووپی خۆبەشی کرد.
وتیشی: بۆ ئەم جۆرە کاروچالاکییانە، کە خۆنەویستانە و خود بەخشی کۆمەڵە گەنجێک خزمەت بە تاک و کۆمەڵگەی کوردی دەکەن و گرووپی خۆبەخشی، پێکهاتووە لە چەند توێژێکی جۆراوجۆر و خاوەن زانست و ڕۆشنگەریی و کاری مرۆیین، ئامانجمانە کۆمەڵگە بەخوێنەربوون و خوێندنەوە بە کولتوورکردن بکەین، دەمانەوێت ئاشنایی لەنێوان پەرتووک و فێرخوازان درووست بکەین و خزمەت بە ڕەوتی خوێنەران بکەین.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 189
Scrivi il tuo commento su questo articolo!