ئێران دەستی بە هەوڵێکی نوێ بۆ نێوەنگیری لەنێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی ناردووەتە هەرێمی کوردستان.
شاندەکە لە ڕۆژی دووشەممەوە #10-04-2023# هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و سەرەتای سەردانەکەیان بۆ شاری #سلێمانی# بووە و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆبوونەوەیان کردووە.
شاندەکە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ڕوویان لە هەولێر کردووەو بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتیش بکەن.
ئەم هەوڵەی نوێیەی ئێران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێشتریەتی بۆ ئەوەی باوەڕ بە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بهێنن و دەست بە کۆبوونەوە بکەنەوەو چارەسەری کێشەکانیان بکەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 549
Scrivi il tuo commento su questo articolo!