#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە گومانی بوونی سیخوڕ لەناو چەند دەزگایەکی، دەست بە لێکۆڵینەوەی ورد دەکات و بەنیازە لێپرسینەوە لە چەند بەرپرسێکی بکات.
دوای ڕووداوی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی #سلێمانی#، یەکێتی گومانی بۆ درووست بووە چەند سیخوڕێک لە ناو دەزگا ئەمنییەکانی و شوێنە هەستیارەکان هەبن.
ئەو گومانانە وایکردووە، یەکێتی دەست بکات بە لێکۆڵینەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لێکۆڵینەوەکان زیاتر چڕ بکاتەوە.
یەکێتی لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت کۆتایی بە دەرچوونی زانیاری لەناو دەزگا ئەمنییەکانی بهێنێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕووداوی لەو شێوەیەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دووبارە نەبێتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 405
Scrivi il tuo commento su questo articolo!