ناو: ساڵیحە
ناوی باوک: میرزا مەناف
$ژیاننامە$
ساڵیحەی میرزا مەنافی #شکاک# هاوسەری وەفاداری نەمر شەهید #خەیروڵڵا عەبدولکەریم# لە ئەفسەرانی کۆماری کوردستان کە یەکتر هەر لەو سەردەمە دا لە شاری #شنۆ# دەناسن و هەر لەوێش هاوسەرگیری دەکەن و تەنیا دەتوانن چەند مانگێک پێکەوە بژین و چێژ لە بەخت و خۆشەویستی و ژیانی هاوبەشی ببینن، لە ڕاستیدا مێژووی خەباتی ژن لە کوردستاندا هاوتای گەلانی تر مێژوویەکی دیار و درەوشاوەیە، خاتوو ساڵیحەی میرزا مەنافی شکاک لە ساڵی 1947ی زایینی کە مێردەکەی بەدەست دوژمنانی گەلی کورد شەهید دەکرێت و لەسێدارە دەدرێ هەتا ساڵی 2001 کە خۆی ماڵاوایی لە ژیان دەکات یانی نیو سەدە زیاتر، بە فیداکاری و کوردانە لەسەر ڕێبازی پاکی مێردەکەی بەتەنیا ماوەتەوە و بەرانبەر داگیرکەران هەمیشە بەرگری لە مافی ڕەوای نەتەوەکەمان کردووە و وازی لە خۆشییەکانی ژیان هێناوە و لە ئاخر دا بەڕووسووری و فەخرەوە لە تەنیشت نەمر شەهید خەیروڵڵا عەبدولکەریمی هاوسەری لە گەڕەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# بە خاک دەسپێردرێ و خۆشبەختانە ئێستا بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی پەیکەرەیەکیان لە بازاڕی داون تاون بۆ درووستکردووە، ڕووحیان شاد و یادیان هەرمان بێت، بەڕاستی جێی هەیە لەسەر ئەم سەرگوزەشتانە بە سەدان ڕۆمان و چیرۆک بۆ جیهان بنووسرێ تا بزانن کورد چ میللەتێکن و چ مێژوویەکی قارەمانانە و پڕ لە شانازییان هەیه، نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین، دوو وێنەی دەگمەن لە نەمر شەهید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و خاتوو ساڵیحەی میرزا مەنافی شکاک لە ئەڕشیڤی تایبەتیی موحیب #مەهاباد#ی پێشکەشی کردووە بۆ هاوڕێیانی هێژا و دڵسۆزی کورد و کوردستان .[1]
ساڵی کۆچی دوایی: 2001
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,158
Scrivi il tuo commento su questo articolo!